یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
خوێن - دیه‌ - ی مردوو به‌ هۆی ڕوداوی هاتوچۆ كه‌ شوفێر به‌ ته‌واوی موخالیف بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/02/2022 : 23:59:37
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
 دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توای لقی شاره‌زوورمان له‌ رێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنیه‌وه‌ له‌ به‌رواری 4/10/2021 پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد  كه‌ ئایا خوێنی (دیه‌)ی مرۆڤ چه‌نده‌ كه‌ له‌ ڕووداوی هاتوچۆدا بمرێت و، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی 100% موخالیف بێت و، مردووه‌كه‌ش منداڵی له‌پاش به‌جێ بمێنیت، ئایا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هیچ نرخێكی دیاریكراوی داناوه‌ له‌ بڕی ئه‌و 100 وشتره‌ی كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا دیاریكراوه‌؟
ئه‌نجومه‌ن دوای گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كان له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری: 2/11/2021 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
ته‌نها پێچه‌وانه‌ و موخاله‌فه‌كردنی یاساكانی هاتوچۆ ئه‌م كوشتنه‌ ناكاته‌ كوشتنی عه‌مد و شیبهی عه‌مدیش، چونكه‌ پێناسه‌ی كوشتنی عه‌مد و شیبهی عه‌مد  نایگرێته‌وه‌  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌صدی فیعل و قه‌صدی شه‌خصی تێدا نیه‌..(بڕوانه‌ پێناسه‌ی كوشتنی عه‌مد وشیبهی عه‌مد: مغنی المحتاج 5/212).
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای هاتوچۆ، كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا موعته‌به‌ره‌- وه‌ك له‌ فه‌توای ژماره‌ (3)  له‌ به‌رواری (25/1/2017) باسمان لێوه‌ی كردووه‌ وله‌ سایتی فه‌رمی یه‌كیه‌تی زانایانیش بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ (www.zanayzn.org) زۆر گوناهباره‌ و به‌ قه‌تڵی (خطأ) حیسابه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ری دوو مانگ له‌ سه‌ریه‌ك به‌ رۆژوو ببێ‌.
    سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی دیه‌ی كوشتنی به‌ هه‌ڵه‌یش؛ شه‌رع، ڕێژه‌ی ئه‌وپه‌ڕی (الحد اڵاقصی) دیاریكردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ (100) وشتری پێنج به‌شكراوی ئاسانكراو، یان نرخه‌كه‌یان، یان (1000) میسقاڵی زێڕ له‌سه‌ر ڕای تازه‌ی ئیمامی شافیعی و جمهوری زانایان ( الخلافیات للبیهقی 7/32 المسألة‌ 512-513) به‌ڵام له‌سه‌ر ڕای دووهه‌می مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی خۆمان وراجیح له‌ مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ (1000) هه‌زار دیناری ئاڵتوون كه‌ ده‌كاته‌ (1000) میسقاڵی زێڕ یان (12000) دوانزه‌ هه‌زار دیرهه‌می زیوو كه‌ ئه‌و كات  به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ (1000) دیناری زێڕ (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو 7/39 المسأله‌ 513).
     ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ دروست نییه‌ له‌ وڕێژه‌یه‌ زیاتر وه‌ربگیریت له‌ بكوژه‌كه‌ ، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه‌ له‌و ڕیّژه‌یه‌ به‌ پێی ڕككه‌وتن نه‌توانرێت كه‌م بكرێته‌وه‌،  هه‌روه‌ها ئه‌و دیه‌یه‌ له‌سه‌ر خزمه‌كانی پشتی بكوژه‌كه‌یشه‌(عصبه‌)، كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا بیده‌ن، مادام كوشتنه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد یان نه‌یانتوانی دابینی بكه‌ن ئه‌وا پێویسته‌ بیت المال(ده‌وڵه‌ت) دابینی بكات، ئه‌گه‌ر بیت المال یش (حكومه‌ت) نه‌بوو یان به‌م كاره‌ هه‌ڵنه‌ستا ئه‌وا پێویسته‌ بۆ خۆی ته‌واوی بكات به‌ پێی توانا، (بڕوانه‌: تحفه‌ المحتاج بشرح المنهاج للهیتمی 9/29) .
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵا پێی وایه‌ به‌ هۆی گۆڕانی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و زۆربوونی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ  و خراپی رێگاوبانه‌كان هه‌روه‌ها نه‌بوونی مامه‌ڵه‌ كردن به‌ وشتر له‌ وڵاتی كورده‌واری ده‌كرێت به‌پێی عورفی باوی ناوچه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی ئاشتیخواز له‌سه‌ر گوژژمه‌یه‌ك پاره‌ ڕێك بكه‌ون و صولح بكه‌ن له‌ نێوانیاندا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت و مافیان پارێزراو بێت ، به‌ تایبه‌ت كه‌ كوژراوه‌كه‌ مناڵی بچوكی هه‌بوو پێویسته‌ له‌و كاته‌دا ڕه‌چاوی ته‌واوی مافیان بكرێت. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ۆالصُّلْحُ خَیْرٌ] {سورة‌ النسا‌ء : 128}وه‌ له‌ باره‌ی لێخۆش بوون له‌م جۆره‌ دیه‌یه‌وه‌ ده‌فه‌موێت: [وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا] {سورة النسا‌ء: 92}  .
بۆیه‌ له‌كاتێكدا بكوژه‌كه‌ و خزمه‌كانی  نه‌یانتوانی ته‌واو یان هه‌ندێكی ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ئه‌و لێژنه‌یه‌ دیاری ده‌كه‌ن دابین بكه‌ن، وهه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌چووه‌ ژێر دابین كردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌، ئه‌وا ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی خێرخوازانه‌وه‌، و یان له‌ ڕێگه‌ی به‌خشینی زه‌كاته‌وه‌ ته‌واو بكرێت و دابین بكرێت . 
وه‌ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌یش منداڵی خوار ته‌مه‌نی بلوغی(قاصر) له‌ دوای خۆی جێهێشت، پێویسته‌ سوڵحێكی وردتر و دڵسۆزانه‌تر ئه‌نجام بدرێت، به‌ شێوه‌یه‌ك قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌تیمه‌كان پارێزراو بێت، و دروسته‌ ته‌نازول له‌ هه‌ندێك له‌ خوێنه‌كه‌ (الدية ‌) بكریت له‌ حاڵه‌تێكدا مناڵه‌ بێ باوكه‌كان له‌و كاته‌دا پێویستییان به‌ پاره‌ هه‌بوو بۆ بژێوی ژیانیان و حوكومه‌ت و به‌یتولمال هه‌ڵنه‌ده‌ستا به‌و كاره‌، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و سوڵحه‌ نه‌كرابایه‌ له‌وانه‌ بوو هه‌موو خوێنه‌كه‌ بفه‌وتایه‌ یان فیتنه‌ بكه‌وتایه‌وه‌ . (بڕوانه‌: المجموع لشیخ الإسلام النووی 18/442).
والله تعالی أعلم

                                              ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
                             30/ جمادی الثانية ‌/ 1443ك = 2/2/2022ز = 11/ ڕێبه‌ندان/ 2721ك