یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا گۆڕینی زه‌وی وه‌قف كراو بۆ قازانجی مزگه‌وت بۆ قه‌برستان روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/04/2022 : 18:02:29
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. 
 وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای لقی (سۆران) مام به‌ نوسراوی ژماره‌(24) له‌به‌رواری 15/2/2022 تیایدا پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ زه‌ویه‌كی وه‌قف كراو هه‌یه‌ له‌ سنوری ئه‌واندا بۆ قازانجی مزگه‌وت وه‌قف كراوه‌و ته‌نها بۆ چاندنی گه‌نم و جۆ ده‌ست ده‌دات و به‌راو نییه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا چه‌ندین ساڵه‌ هیچی لێ ناچێنرێت و به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌و هیچ داهاتێكی نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت ودابه‌ش بكرێت، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی نییه‌ و له‌ ئه‌وقاف تۆمار نه‌كراوه‌، پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ گۆڕستانی لێ نییه‌ و هیچ شوێنێكی تر له‌ ناوچه‌كه‌ گونجاو نییه‌ بۆ گۆڕستان ئه‌و زه‌ویه‌ نه‌بێت، ئایا دروسته‌ ئه‌و وه‌قفه‌ بكرێت به‌ گۆڕستان؟
ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی خۆی ژماره‌ (5) له‌ به‌رواری //2022 به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
ئه‌و زه‌ویه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌یاندا ئه‌صل وایه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كرێت و به‌پێی توانا هه‌وڵ بدرێت وه‌به‌رهێنانی تیادا بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌ واقیفه‌كه‌ی دیاری كردووه‌، تا بكرێت كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌هلی مزگه‌وت كۆببنه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ن به‌ فه‌رمی وه‌قفی بكه‌ن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێك دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌ زه‌ویه‌كه‌ حكومه‌ت ده‌یبات و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت، ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ هه‌وڵ بدرێت بگوڕدرێته‌وه‌ به‌ زه‌ویه‌كی دیكه‌ی وا كه‌ مه‌صڵه‌حه‌تی وه‌قفه‌كه‌ی تیادا ڕه‌چاوبكرێت وه‌ك هه‌ندێك له‌زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیمامی مالیك وئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌توایان داوه‌ به‌ گۆڕینه‌وه‌ی زه‌وی وه‌قف له‌كاتێكدا كه‌ زه‌ویه‌كه‌ سودو قازانجی لێنه‌بینرێ و قازانج ومه‌صله‌حه‌ت له‌ گۆڕینه‌وه‌كه‌یدا هه‌بێت،(بڕوانه‌: حاشیه‌ ابن عابدین 3 / 387، التاج والإكلیل 6 / 42، و كشاف القناع 4 / 292، والموسوعه‌ الفقهیه‌ الكویتیه‌ 44/194) هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمیش له‌ به‌رواری 30/4/2019 به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج فه‌توای ئه‌و زانایانه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌.
بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستكاری ئه‌و زه‌ویه‌ بكرێت و بكرێت به‌ قه‌برستان و پێویسته‌ تا بكرێت هه‌وڵ بدرێت بۆ قازانجی مزگه‌وت وه‌به‌رهێنانی تیادا بكرێت، و مه‌رجه‌كانی واقیف تیایدا ڕه‌چاو بكرێت، چونكه‌ ڕه‌چاوكردنی مه‌رجی واقیف واجبه‌ ئه‌صل له‌م بابه‌ته‌شدا فه‌رموده‌كه‌ی ئیبن عومه‌ره‌ وه‌ك ئیمامی بوخاری وموسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌:
(أن عمر-رضي الله عنهما- تصدق بمالٍ له على عهد رسول الله -صلى الله عليه وسلم- وكان نخلاً، فقال عمر: يا رسول الله؛ إني استفدت مالاً وهو عندي نفيس، فأردت أن أتصدق به. فقال النبي -صلى الله عليه وسلم-: «تصدَّق بأصله، لا يُباع ولا يُوهب ولا يُورث، ولكن يُنفق ثمره» متفق عليه، وزاد الدارقطني: «حَبيسٌ (أي: وَقْفٌ) ما دامت السماوات والأرض»).

والله تعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد و علی آ‌له و صحبه و سلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
4/ رمچان/ 1443ه = 5/نیسان/2022م = 16/ خاكه‌ لێوه‌/ 2722ك