یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مه‌رجی پێبژاردن به‌هۆی په‌شیمانبونه‌وه‌"الشرط الجزائي" روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/04/2023 : 02:43:55
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان پرسیاریان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ كۆمپانیاكان له‌ كاتی په‌شیمانبونه‌وه‌ له‌ كڕینی خانوبه‌ره‌ یان ئۆتۆمۆبیل.. هتد له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كه‌ به‌مه‌رج ده‌ینوسن له‌سه‌ر كڕیاره‌كان، ئایا ئه‌و مه‌رجه‌ مامه‌ڵەكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ ئایا بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ دروسته‌ ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ وه‌ربگرن..؟

وه‌ڵام: ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ئێستادا بۆته‌ كارێكی به‌ربڵاو به‌ڵام كارێكی ناپه‌سه‌نده‌و دروست نییه‌، چونكه‌ له‌شه‌ریعه‌تدا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن پێویسته‌ بڕاوه‌یی و یه‌كجاری  بێت و مه‌رجدار نه‌بێت به‌تایبه‌ت مه‌رجێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك یان هه‌ردووكیان نه‌بێت. واته‌ ئه‌گه‌ر پایه‌ و مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌ی شه‌رعی هاته‌دی و درووست بوو ئه‌وه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ به‌پێی شه‌رع داده‌مه‌زرێ‌، كه‌ داشمه‌زرا ئیتر پێویسته‌ فرۆشیاره‌كه‌ شت و كه‌لوپه‌له‌ فرۆشراوه‌كه‌ ته‌سلیم بكات و كریاره‌كه‌ش نرخه‌كه‌ی ته‌سلیم بكات، له‌ حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر له‌ ناو مه‌جلیسه‌كه‌دا پێش ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كتری جودا ببنه‌وه‌  یه‌كێكیان یان هه‌ردوكیان په‌شیمان بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌  مامه‌ڵه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كارێكی دروسته‌ و پێی ده‌وترێت:(خیار المجلس) وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم-  ده‌فه‌رموێ: (البیعان بالخیار ما لم یتفرقا) رواه البخاری برقم: (2114) ، ئه‌گه‌رنا ده‌توانن شه‌رتێك دابنێن تا سێ رۆژ، كه‌ پێی ده‌وترێت: (خیار الشرط) و هه‌ركامێكیان له‌و سێ‌ رۆژه‌دا په‌شیمان بوونه‌وه‌؛ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و فرۆشراو و نرخه‌كه‌ ده‌درێنه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ كرین و فرۆشتنێك رووی نه‌دابێت هه‌روه‌ها (خیار الرؤية‌) بۆ فرۆشراوی غائیب و (خیار العیب) یش هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر فرۆشراوه‌كه‌ نوقسانیه‌كی لێ‌ ده‌ركه‌وت بۆ كڕیار هه‌یه‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. بڕوانه‌: (مغنی المحتاج2/402-408).

 به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ نه‌كران و نه‌بوون، ئه‌وا مامه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ مامه‌ڵەیه‌كی (لازم) و دامه‌زراو، له‌و كاته‌شدا په‌شیمان بوونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان به‌بێ ڕەزامه‌ندی لایه‌نه‌كه‌ دیكه‌ سودی نابێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ ڕازی بوون به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌یان  ئه‌وه‌ به‌پێی شه‌رع  پێی ده‌وترێت (ئیقاله‌)، له‌م كاته‌شدا قه‌بوڵكردنی ئیقاله‌ی به‌رامبه‌ر به‌ خێر و موسته‌حه‌ببیش ده‌نووسرێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم-  ده‌فه‌رموێ: (من أقال نادما بیعته، أقال الله عثرته یوم القیامة‌) رواه ابن حبان باسناد صحیح(11/44)، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌بێت كۆی نرخه‌كه‌ و ته‌واوی شته‌ فرۆشراوه‌كه‌ش بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نی سه‌ره‌تای خۆیان، بێ زیاد و كه‌م، ئه‌گه‌ر زیاد و كه‌می تێدا بوو ئه‌وا حه‌رام ده‌بێت، چونكه‌ ئیقاله‌كه‌ فه‌سخ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ بۆ عه‌قه‌ده‌ كۆنه‌كه‌، نه‌ك عه‌قدێكی تازه‌ بێت.

 به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت ده‌توانن مامه‌ڵه‌یه‌كی تازه‌ به‌كه‌متر یان زیاتر له‌ نرخی كاڵایه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن. كڕیاره‌كه‌ كاڵایه‌كه‌ جارێكی تر بفرۆشێته‌وه‌ به‌ فرۆشیاره‌كه‌، بۆ نمونه‌ كه‌سێك له‌ فرۆشتنی خانووه‌كه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، دێته‌وه‌ بۆ لای نووسینگه‌كه‌ و له‌ جیاتی قه‌بوڵكردنی ئه‌م په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌ی فرۆشیاره‌كه‌؛ كریاره‌كه‌ ده‌ڵێ‌: من پێت ده‌فرۆشمه‌وه‌، ئه‌میش لێی بكرێته‌وه‌ و ببێته‌ عه‌قدێكی نوێ.

دانانی مه‌رجی پێبژاردن (الشرط الجزائی) له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا رێگه‌ پێدراوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ر به‌ لایه‌نێكیان بگات، كه‌ ئه‌مه‌ زیاتر له‌ مامه‌ڵه‌ی دروستكردندا (عقد الاستصناع) جێگه‌ی ده‌بێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ پێی بڵێ‌: كۆمپانیاكه‌مان له‌ماوه‌ی سێ مانگدا خانووت بۆ ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام بوو به‌ چوار مانگ، یه‌ك مانگ لایه‌نی دووه‌م بێ خانوو بووه‌ و كرێی داوه‌ و زه‌ره‌ری كردووه‌، به‌ پێی قاعیده‌ی شه‌رعی (الضرر یزال) (الأشباه والنظائر للسبكی 1/41) ده‌كرێ زه‌ره‌ره‌كه‌ی بۆ بژمێردرێ‌ هه‌روه‌ها مه‌رجی جه‌زائی دروسته‌ ببێت له‌ نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاكاندا بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كان له‌ واده‌ی دیاریكراودا.

به‌ڵام له‌ حاڵه‌ته‌كانی تردا درووست نییه‌، چونكه‌ (كل شرط خالف كتاب الله فهو رد، وان كان مئة‌ شرط) ، غه‌رامه‌ی ته‌ئخیربوونیش؛ هه‌مان ریبای سه‌رده‌می جاهیلیه‌ و هیچ مه‌جالێكی تێدا نیه‌ و حه‌رامه‌ـ به‌ تایبه‌ت له‌ بابه‌تی قه‌رز و قیست.

هه‌ندێ جاریش ده‌گوترێ كه‌ ده‌ڵال و خاوه‌ن نووسینگه‌ داوای پاره‌ی شه‌رتی جه‌زائی ده‌كه‌ن له‌ كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی هه‌ركام له‌ كڕیار یان فرۆشیار، (به‌بێ‌ بوونی هیچ كام له‌و جۆره‌ په‌شیمانبوونه‌وانه‌ی كه‌ پێشتر باسمان كرد) كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه‌، مه‌گه‌ر هه‌ردولایه‌نه‌كه‌ خۆیان وه‌ك دیاری له‌ حاله‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ شتێك بده‌ن به‌ نووسینگه‌كه‌.

كۆتایی باسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌یع و شه‌رت به‌یه‌كه‌وه‌ ناكرێ.

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وأصحابه أجمعین.

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

20ی رمچان/ 1444ك = 11/4/2023ز = 22ی خاكه‌لێوه‌ /2723 ك