یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
له‌ زنجیره‌یه‌ك چاڵاكیدا: لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تانجه‌رۆ ده‌كات‌و ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك ده‌بێت له‌ سه‌ید سادق
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2012 : 14:58:42
قه‌باره‌ی فۆنت

 راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور

رۆژی 8/7/2012شاندێكی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له ‌به‌ڕێزان: مامۆستا شیخ غازی به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا كمال محمد و، مامۆستا مه‌لا عبدالرحیم عبدالله كارگێڕانی لق، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تانجه‌رۆیان كرد‌و، ‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌وه ‌به ‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

 

ئه‌مه‌و وله‌لای خۆیه‌وه ‌به‌رپرسی لق داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كرد، كه ‌هاوكاری مامۆستایانی ئایینی بكرێت بودابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێ بوون، به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه‌داو بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی فه‌رمانی وه‌زاریان هه‌یه‌ له‌كاتی ئیفرازكردنی زه‌وی دا، له‌سنوری شاره‌وانی عه‌ربه‌ت، لای خۆشیه‌وه‌‌ به‌ڕێزسه‌رۆكی شاره‌وانی ناوبراو كاروپێگه‌ی زانایانی به‌رز نرخاند و، به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كی دوپاتكرده‌وه‌ .

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌و، له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه ‌10/7/2012 شاندێكی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایان، كه ‌پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق و، مامۆستا شێخ گاهرو، مامۆستا مه‌لا عبدالرحیم و، مامۆستا مه‌لا فه‌همی كارگێڕانی لق و، مامۆستامه‌لا صلاح الدین به‌رپرسی ناوچه‌و، مامۆستا مه‌لا فارس و، مامۆستا مه‌لا سه‌ردار كارگێڕانی ناوچه‌و، مامۆستاعبدالله و، مامۆستا امین ئه‌ندامانی لیَژنه‌ی فه‌توای شاره‌زوور، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (ئیمامی بوخاری)یان كرد له ‌قه‌زای سه‌یدصادق.

 

ئه‌مه‌و به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا فارس كارگێڕی ناوچه سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد، ‌پاشان مامۆستا مه‌لا فه‌همی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی امام بوخاری به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد، دواترهه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان كاك حاجی عگا و، مامۆستا شێخ غازی و، مامۆستا ابوبكراحمدو، مامۆستا جلال وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد.

 

جێگه‌ی باسه‌: مزگه‌وتی بوخاری له‌لایه‌ن دانیشتوانی مزگه‌وت، به ‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ تێكدرا، دواتر سه‌ر له‌نوێ به‌نه‌خشه‌ی نوێ دروستكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازان‌و هاوڵاتیانه‌وه‌‌و، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا ئه‌ركان حسن قائمقامی قه‌زای سیدصادق و، كاك حاجی عگا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور ئاماده‌‌بون.