قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عومره له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌وه به قه‌رز و به‌شیوازی قیست، واته: كۆمپانیاكه ڕێك ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ عومره‌كاره‌كه له سه‌ر مه‌بله‌غێك پاره كه به‌و مه‌بله‌غه عومره‌كاره‌كه ده‌بات بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان و مه‌سره‌فی ده‌كات تا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشان عومره‌كاره‌كه به شێوه‌ی قیست پاره‌كه ده‌داته‌وه به كۆمپانیاكه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌چاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به گشتی وسه‌رچاوه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) به تایبه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- روون و ئاشكرایه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی واجب بوونی حه‌ج و عومڕه؛ بریتیه له هه‌بوونی توانا (الاستطاعة)، چ توانی ماڵی بێت، یا توانای به‌ده‌نی، واته: له‌سه‌ر هه‌ژار واجب نیه، به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی (ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا)، بۆیه كه‌سێك له ڕوی داراییه‌وه توانای نه‌بێت له‌سه‌ری نیه بڕوات پاره قه‌رز بكات، وحه‌ج وعومره به‌قه‌رز ئه‌نجام بدات.
2- له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێگری نییه له ئه‌نجامدانی (عومڕه) به قه‌رز تا ماوه‌یه‌ك به ته‌واوی، نه‌قدی بێت، یان به شێوازی قیست، مادام له خۆی ڕاببینێ كه ده‌توانێ قهرزهكهی بداته‌وه و هه‌موو ئه‌ركان و واجیباتی عومڕهكهشی ئه‌نجام بدات. چونكه خه‌تیبی شربینی له مغنی المحتاج(3/30)، ده‌فه‌رموێ: " إنما يجوز الاقتراض لمن علم من نفسه القدرة على الوفاء "، هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی ده‌ستی سێ و بوونی بانك و هیچ زیاده‌یه‌ك بخرێته سه‌ری.
3- ئێمه له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به په‌سه‌ندی نازانین كه‌سێك توانای ماڵی نه‌بێت؛ بچێت پاره قه‌رز بكات بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومڕه و خۆی بخاته ژێرباری قه‌رزاریه‌وه به‌تایبه‌تی له رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، كه كاره‌كان به‌باشی وه‌ك خۆیان به‌ڕێوه ناچن و نرخی دراوه‌كانیش جێگیر نییه، وه شه‌رعیش ئه‌و ته‌كلیفه‌ی نه‌كردوه ئیمامی نه‌وه‌وی له شه‌رحی مهذب (7/61) ده‌فه‌رموێ: "لا یجب علیه اقتراض مال یحج به بلا خلاف" .
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز = 24 ڕێبه‌ندان 2724ك