قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
پوخته‌ی فه‌توا:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م ( 2500 ) دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (2500 ) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی)هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه به ڕێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو واته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.
درێژه‌ی فه‌توا:
1- سه‌رفیتره و شێوازی ده‌ركردنی: ئاشكرایه سه‌رفیتره (زكاه الفطر) له‌ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فه‌رز كرا له‌سه‌ر موسوڵمانان، وهه‌ر له‌م ساڵه‌شدا ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان واجب كرا، (مغنی المحتاج للخطیب الشربینی 2/62)، شێوازه‌كه‌یشی ساعێكه له خورما یان جۆ یان گه‌نم و هاوشێوه‌كانیان له‌سه‌ر تێكڕای موسوڵمانان: نێر بێت یان مێ، گه‌وره بێت یان منداڵ، حه‌زره‌تی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خودا لێیان ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ( فرض رسول الله "صلى الله عليه وسلم" زكاة الفطر صاعا من تمر أو صاعا من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين وأمر بها أن تؤدى قبل خروج الناس إلى الصلاة) (الحديث متفق عليه، ينظر: صحيح البخاري (2/161) برقم: (1503)، صحيح مسلم (2/677) برقم: (984) واللفظ للبخاري)، وه به‌گه‌یشتنی شه‌وی جه‌ژن واجب ده‌بێت، واته: هه‌ر كه‌سێك دوای ئاوابوونی خۆر له كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌فاتی كرد، له‌سه‌ری واجبه‌و پێویسته بۆی بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه له‌دایك بوو له‌سه‌ری واجب نییه، هه‌روه‌ها سوننه‌ته ئه‌و فه‌ریزه‌یه پێش نوێژی جه‌ژن بدرێت، پێویسته به‌بێ هۆ دوای نه‌خات، ئه‌گه‌ر دوایخست له ڕۆژی جه‌ژن ئه‌وا گوناهبار ده‌بێت و پێویسته قه‌زای بكاته‌وه. (المنهاج للنووی مع شرح الخطیب الشربینی: (2/111).
2- هه‌ر موسوڵمانێك له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژی جه‌ژندا دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه‌زیاد بێت له پێداویستی خۆی و ئه‌وانه‌یش بژێوی و خه‌رجیان له‌سه‌ریه‌تی ئه‌وا پێویسته سه‌رفیتره‌ی خۆی و ئه‌وانه‌ش كه‌خه‌رجییان له‌سه‌ریه‌تی بدات. وه‌ك پێشه‌وا (النووی) ده‌فه‌رموێت: "ولا تجب إلا على من فضل عن قوته، وقوت من تلزمه نفقته وقت الوجوب ما يؤدى في الفطرة، فإن لم يفضل عن نفقته شي‌ء لم تلزمه لأنه غير قادر". (المجموع شرح المهذب لشيخ الاسلام النووي: (6/105).
3- دروسته له‌ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌ربكرێت: پێشه‌وامان ئیمامی شافیعی (رحمه الله) به‌لایه‌وه دروسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه بدرێت، باشترین كاتیش بۆ ده‌ركردنی سه‌رفیتره له‌دوای پازده‌ی ڕه‌مه‌زانه، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی: "أغنوهم عن طواف هذا اليوم" (رواه البيهقي في السنن الكبرى وفي ذيله الجوهر النقي (4/175) برقم (7990) من حديث ابن عمر (رضي الله عنهما) والدار قطني في سننه (5/404) برقم (2157) وابن وهب في الجامع (1/115) برقم( 194). واته: هه‌ژاران بێ نیاز بكه‌ن له ڕۆژی جه‌ژندا له‌گه‌ڕان و سوڕان به دوای ژیاندا؛ ئاشكراشه به‌ته‌نها به شه‌وی جه‌ژن ئه‌م بێنیازكردنه پێك نایه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه‌پێداویستییه‌كانی ژیان زیادیان كردووه، بۆیه ده‌كرێت له ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا و پێش شه‌وی جه‌ژن ئه‌م سه‌رفیتره‌یه بدرێت به‌كه‌سانی موسته‌حه‌ق، به‌ڵام باشتر وایه له‌پێش پازده‌ی ڕمه‌زان ده‌رنه‌كرێت.( الهدایة: 1/113 ومغنی المحتاج للشربینی (2/111). هه‌روه‌ها وه‌ك باس كرا باش نییه بخرێته دوای نوێژی جه‌ژنه‌وه مه‌گه‌ر هۆكارێكی دروست هه‌بێت و، حه‌رامیشه له‌ڕۆژه‌كه‌ی دوابخرێت، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌بۆی ته‌شریع كراوه ده‌فه‌وتێت، كه‌بریتییه له به‌شداریكردنی هه‌ژاران له خۆشیه‌كانی ڕۆژی جه‌ژن. (مغنی المحتاج للشربینی (2/111).
4- سه‌رفیتره له‌چی بدرێت؟ جه‌ماوه‌ری زانایان (شافیعیه‌كان و مالیكیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كان) ڕایان وایه پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌درێت به سه‌رفیتره قوت بێت واته: دانه‌وێڵه‌یه‌ك بێت كه له كاتی ئاسایی‌دا مرۆڤ پێی بژیت، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی وهه‌ندێك له زانایانی دوایین (متأخرین) ی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی خۆمان درووسته له‌جیاتی قووت قیمه‌ت و نرخه‌كه‌ی بدرێت، واته: پاره بدرێت له كاتی زه‌روره‌تدا وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی له باسی زه‌كاتی ماڵدا له هه‌ندێك له زانایانی مه‌زهه‌ب نه‌قڵی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕای پێشه‌وایان سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و ئیمامی بوخارییه. پێشه‌وایان: (إسحاق و أبو ثور) یش فه‌رموویانه: له‌كاتی زه‌روره‌ت و پێویستیدا درووسته نرخی قوته‌كه بدرێت. قال الامام النووی: " لا تجزئ القيمة في الفطرة عندنا، وبه قال مالك واحمد بن منذر، وقال ابو حنيفة يجوز وحكاه عن حسن البصري وعمر بن عبد العزيز والثوري، قال وقال اسحاق وابو ثور: لاتجزئ الا عند الضرورة" المجموع شرح المهذب للامام النووي: (6/144).
كه‌وابوو ئه‌صل له زه‌كاتی سه‌رفیتره دانه‌وێڵه و قووتی غاڵبی هه‌ر ناوچه‌یه‌كه وه‌ك: گه‌نم و جۆ و برنج... هتد، هه‌روه‌ها مێوژ و خورماو كه‌شك، به‌ڵام زانایان فه‌رموویانه: ((يجوز أن يعدل عنه إلى إخراج القيمة لضرورة أو حاجة أو مصلحة راجحة فيجزئ حينئذ)) واته: دروسته له‌جیاتی قووت پاره بدرێت له‌كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا، جا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه خه‌ڵكی هه‌ژارو ده‌ست كورت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا وه‌كو پێویست سوودمه‌ند نابن له‌دانه‌وێڵه، به‌به‌راورد به سوود وه‌رگرتنیان له پاره بۆ پێداویستییه‌كانی زه‌روری ژیانیان هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه به‌ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی نایه‌ته دی، هه‌ر بۆیه:
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به موسڵمانانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت: بێ هیچ گومان و دوودڵیه‌ك درووسته زه‌كاتی سه‌رفیتره‌كانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران له بری دانه‌وێله‌كان، به ته‌قلید بۆ مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه -ڕحمه‌تی خوای لێبێت- وه‌ك ئیمامی ڕه‌مەلی ده‌فه‌رموێ: ((فيجوز فيها للمرء المذكور تقليد الإمام أبي حنيفة (رضي الله عنه) في إخراج بدل الزكاة دراهم ولا يلزمه أن يقلده في غير ذلك والله أعلم". نهاية المحتاج للرملي: 2/55-56)).
بێجگه له‌وه‌ش زانای پایه به‌رزی مه‌زهه‌بی خۆمان ئیمامی غه‌زالی له كتێبی "الخلاصه" (ص:192) ده‌فه‌رموێ: " فیجتهد الإمام ویأخذ حق المساكین عینا أو قیمة كما یری " .
هه‌روه‌ك چۆن ئیمامی بولقینی شافیعی ( فتاوی البلقینی ص:224) پێی وایه دروسته له‌جیاتی نیصابی زه‌كاتی زێڕو زیو نرخه‌كه‌یان بدرێت به فلوس( واته گۆڕانكاری بكرێت) ئیبن زیادی یه‌مه‌نی شافیعی له (الفتاوی ص:112) ده‌فه‌رموێت: " ويسع المقلد تقليده، لأنه من أهل التخريج والترجيح لاسيما إذا راجت الفلوس وكثر رغبة الناس فيها، وقد سلف البلقيني في ذلك البخاري، وهو معدود من الشافعية .."
كه‌وابوو هه‌موو تاكێكی موسڵمان ئازاده له‌وه‌ی گه‌نم یان جۆ یان برنج ودانه‌وێڵه له جیاتی سه‌رفیتره یان مێوژ و خورما و كه‌شك بدات له سه‌ر ڕای ئیمامی مالیك وئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حه‌مه‌د، یان پاره بدات له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه و زانایانی (متأخرین)ی مه‌زهه‌بی خۆمان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی. وه بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی دروستی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به پاره، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌توای ژماره (9)مان، له‌ساڵی 2017 به‌شی فه‌توا (www.zanayan.org) كه له‌وێ به دوور‌و درێژی ڕوونمان كردۆته‌وه.
5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره؟ ئه‌وه‌ی گه‌نم یان برنج یان جۆ واته: (قوت) یان مێوژ و خورماو كه‌شك، ئه‌دات ئه‌ندازه‌ی واجبی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر مرۆڤێكی گه‌وره یان بچوك پیاو یان ئافره‌ت، یه‌ك (صاع)ه له قوتی غاڵبی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا له‌سه‌ر واجب بووه، كێشی یه‌ك صاعیش ده‌كاته نزیكه‌ی (2،420 دوو كیلۆ و چوارسه‌د و بیست گرام)، به ئیحتیاته‌وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی (د.خ).
وه ئه‌وانه‌یش كه ده‌یانه‌وێت به پاره سه‌رفیتره‌كانیان بده‌ن، چونكه لای ئیمامی شافیعی قیمه‌ت دورست نییه، پێویسته بچنه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و قیمه‌تی یه‌ك صاع بده‌ن، له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه له فه‌رموده‌كه‌دا دیاریكراوه، كه له‌لای ئه‌و كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته (3،630 سێ كیلۆ و شه‌ش سه‌د و سی گڕام به ئیحتیاته‌وه)، به‌ڵام كه به گه‌نم یان خوارده‌مه‌نیه گرانه‌كان قرسێنرا ئه‌وه نیوه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه واجب ده‌بێت، كه ده‌كاته قیمه‌تی (1،815 كیلۆیه‌ك و هه‌شتسه‌د و پازده گڕام به ئیحتیاته‌وه). بڕوانه شه‌ریعه‌تی ئیسلام: (197/1)، روناكی رب العالمین: (2/229).
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گه‌ڕنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ و به ئیحتیاته‌وه، بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێڕاقی) بۆ ئه‌مساڵ له‌جیاتی ئه‌و بڕه‌ی لای سه‌ره‌وه دیاریكردووه .
وه ئه‌گه‌ر باوك یان سه‌رپه‌رشتیار سه‌ر فیتره‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی به‌دانه‌وێڵه‌كان له‌جیاتی مناڵه باڵغه‌كانی ده‌ركرد پێویسته مناڵه‌كانی بیكه‌ن به وه‌كیل.
6- فیدیه‌ی ڕه‌مه‌زان: ئه‌و كه‌سه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر؛ ئیتر به هۆكاری پیری، یان نه‌خۆشی، یاخود دووگیانی و شیردان، وه یا به هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تر.. بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی پێویسته (مد) موددێك خوارده‌مه‌نی ببه‌خشێت، له جۆره‌كانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه بۆ سه‌رفتره دیاریكراوه كه ئه‌ندازه‌كه‌ی ده‌كاته: (600 شه‌شسه‌د گڕام) و بۆ هه‌ر سی رۆژه‌كه‌ی ره‌مه‌زان ده‌كاته: (18 هه‌ژده كیلۆ).
وه ئه‌وانه‌یش ده‌یانه‌وێت به پاره فیدیه‌كانیان بده‌ن، چونكه لای ئیمامی شافیعی قیمه‌ت دروست نیه، پێویسته بچنه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه، كه له‌لای ئه‌و فیدیه‌ی ڕۆژوو ئه‌ندازه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌یه‌و ئه‌گه‌ر به خوارده‌مه‌نیه گرانه‌كانی وه‌ك گه‌نم یان برنج بقڕسێندرێت پێویسته قیمه‌تی (1،815 كیلۆیه‌ك و هه‌شتسه‌د و پازده گڕام) ببه‌خشێت، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به ئیحتیاته‌وه: بۆ هه‌ر كه‌سێك قڕساندوویه‌تی به (2500 دوو هه‌زار دیناری عێڕاقی)، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره، وه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی) ده‌كات.
وه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی فیدیه‌كانیان ده‌ده‌ن ناتوانن له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان فیدیه‌ی هه‌موو مانگه‌كه بده‌ن له جیاتی هه‌موو مانگه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوونه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و به پاره فیدیه‌كه‌یان دا ئه‌وه ده‌توانن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه فیدیه‌ی هه‌موو مانگه‌كه‌یان به پاره ببه‌خشن.
7- سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژین: له‌و وڵاته‌ی كه لێی ده‌ژین بڕی چه‌ند دیاریكرا بۆ سه‌رفیتره ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بدات، وه ده‌توانێت له كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به پێی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیێت بۆی بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرابوو، وه یان نه‌یده‌زانی چه‌نده ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕی (12000 دوازده هه‌زار دیناری عێڕاقی) بدات، زیاتریش بێت باشتره.
8- سه‌باره‌ت به نیصابی زه‌كات: ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ زێڕنگره‌كان و خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند، بڕیاریدا كه ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه (نیصابی زه‌كات) بۆ ئه‌مساڵ بریتیه له (2,100,000 ) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك بڕی (25,000 بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی) به زه‌كات بدات به هه‌ژار و نه‌داران و ئه‌و صینفانه‌ی كه زه‌كاتیان پێ ده‌درێت.
9- فه‌توای رێژه و نیصابی زه‌كات به زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دراوه.
تێبینی:
له‌ساڵانی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕێژه‌ی نیصابی زه‌كاتی له دیناری عیراقی به زێڕ ده‌قرساند، به‌ڵام ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا كه نیصابی زه‌كات له ئه‌مساڵدا به زیو بقرسێنرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانی خواره‌وه:
- هه‌روه‌ك له فه‌تواكه‌ی ساڵی ڕابردووماندا ئاماژه‌مان پێكردووه ئیحتیا‌ت كردن و ده‌رچوون له‌و جیاوازییه‌ی کەو‌تۆته نێوان زانایان له‌م بابه‌ته‌دا كارێكی باشه، وه‌ك یاسا فیقهیه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، له ئێستاشدا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان زانایاندا كه ئایا پاره بۆ نیصابی زه‌كات به زێڕ یان به زیو بقرسێنرێت، وه ئه‌گه‌ر به زیو بقرسێنرێت هیچ گومان له بابه‌ته‌كه‌دا نامێنێ و له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕایه‌كه‌ی زانایان گرفتی شه‌رعی نامینێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌زێڕ حیسابی بكات له‌سه‌ر ڕای ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه پێویسته به‌زیو بقرسێندرێت گوناهبار ده‌بێت.
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی زێڕ له ئێستادا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و زیو‌یش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت زیوی داڕێژراوی ئاماده‌كراو بۆ فرۆشتن كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زاهیری ده‌قی شه‌رع گونجاوه كه دیرهه‌می دیاری كردووه، دیرهه‌میش له سكه دراوه‌و داڕێژراوه بۆیه به زیو شكێنرایه‌وه .
- هه‌روه‌ها زانایانی مه‌زهه‌بی خۆمان له كاتی قرساندنی ماڵی تیجاره‌ت پێیان وایه به هه‌ركام له‌و دوو نه‌قده (زێڕو زیو) زووتر گه‌یشته نیصاب ئه‌وه ده‌بێت به‌وه‌یان بقرسێندرێت. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: " فإن غلب نقدان وبلغ بأحدهما نصابا قوّم به" مغنی المحتاج شرح المنهاج 2/109
- هه‌روه‌ها له ئێستادا زۆرێك زانایانی سه‌رده‌م پێیان وایه كه ئه‌م پاره‌یه‌ی ئێستا به زیو بقرسێنرێت چونكه قازانجی زیاتره بۆ هه‌ژاران، دكتۆر (وهبة الزحیلی) له كتێبی الفقه الاسلامی وأدلته (3/1821) ده‌فه‌رموێ: " ويرى كثير من علما‌ء العصر أن النقود تقدر بسعر الفضة احتياطاً لمصلحة الفقراء، ولأن ذلك أنفع له‌م. وأرى الأخذ بهذا الرأي؛ لأنه يفتى بما هو أنفع للفقراء".
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قرساندنی به زیو به سوودتره بۆ هه‌ژاران و زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاران سودمه‌ند ده‌بن لێی.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌یه‌كی دانراوی گه‌یشتبووه نیصابی زه‌كاتی زیو و ساڵ به‌سه‌ریدا سوڕایه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شی پێداویستییه‌كانی ژیانی نه‌ده‌كرد یان قه‌رزدار بوو پێویسته زه‌كاتی لێ بدات و دروسته زه‌كاتیش وه‌ربگرێت.
له كتێبی إعانة الطالبین (2/188) ده‌فه‌رموێ: "والمسكين من قدر على مال أو كسب يقع موقعا من حاجته ولا يكفيه كمن يحتاج لعشرة وعنده ثمانية ولا يكفيه الكفاية السابقة وإن ملك أكثر من نصاب حتى أن للامام أن يأخذ زكاته ويدفعها إليه "
كه‌واته: نیصابی زیو كه بریتییه له (200) دووسه‌د دیرهه‌م و به‌راورده به (140) سه‌دو چل مسقاڵ زیو به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كردویه‌تی له بازاڕی زێڕو زیو نرخه‌كه‌ی بریتییه له (2,100,000) دوو ملیۆن وسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، چونكه نرخی یه‌ك مسقاڵ زیوی داڕێژراوی ئاماده‌كراوی ده‌ره‌جه یه‌ك عه‌یار(1000) بریتییه له (15,000) پازده هه‌زار دیناری عیراقی.
والله تعالی اعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان
2/ رمضان/1445هـ= 12/ 3/2024 م = 22/ ڕه‌شه‌مه/2723 ك.