قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43).
الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..
دوا به‌دوایی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌وه، پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرا، سه‌باره‌ت به لابردنی ڕه‌حمی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له رووی عه‌قڵه‌وه ( المعاقات ذهنیاَ)، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ژماره ( 6) ی رۆژی 2/7/2024 به‌م شێوه‌ییه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌صل وایه هه‌ر كه‌سێك مندالێكی كچی ناكامی هه‌بێت و له رووی عه‌قله‌وه ( المعاقه ذهنیاَ) نه‌قوستان بێت، پێویسته ئارام بگرێت و پشت به ره‌حمی خوای گه‌وره ببه‌ستێت و چاودێری ووردی منداڵه‌كه‌ی بكات، و چاروهرێی پاداشت له خوای گه‌وره بكات.
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی ره‌حمی ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه كارێكی زۆر مه‌ترسیداره و چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی وده‌روونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر وه‌ك له ڕاپۆرته ته‌ندروستیه‌كاندا هاتووه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر له حاڵەتێكدا ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه ئه‌زیه‌تێكی زۆریان بۆ خۆیان یاخود بۆ ده‌ووروبه‌ریان دروستكرد‌و ته‌حه‌موول نه‌ده‌كرا، یان كه‌س نه‌بوو چاودێری ته‌واویان بكات، ئه‌و كات پێویسته له رێگای لێژنه‌یه‌كی پزیشكی وشه‌رعی پێكه‌وه بڕیار بده‌ن به دروستی و نادروستی لابردنی ره‌حمی ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه.
چواره‌م: داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین هاوكاری ته‌واوی ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه و كه‌س وكاریان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تیان كه‌م بكرێته‌وه..
وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4/7/2024