یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
چه‌ند داڕشته‌و فه‌توایه‌كی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ كاری كۆمپانیاو وه‌كیله‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/08/2024 : 12:09:52
قه‌باره‌ی فۆنت

 

قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43).

الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة‌ والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..

 له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین كێشه‌و گرفت كه‌وته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاروباری كۆمپانیاكانی ده‌رمان و زه‌وی زارو باڵه‌خانه‌ سه‌یاره‌و ... هتد

بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6) له‌به‌رواری 2/7/2024، چه‌ند رێنماییه‌كی شه‌رعی پێویستی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ كاروباری كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گرفت و كێشه‌ دروست نه‌بێت له‌و مامه‌ڵانه‌دا له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع ده‌رنه‌چن، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م / له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروست نیه‌ كه‌سێك بكرێته‌ وه‌كیل بۆ ئه‌نجامدانی گشت كاروبارێك به‌بێ‌ دیاری كردنی كاره‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌زانراوی و فێڵی گه‌وره‌ی تیادا په‌یدا ده‌بێت، وه‌ك پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: (فلو قال: وكلتك في كل قليل وكثير أو فى كل أموري أو فوضت إليك كل شيئ لم يصح) "مغنى المحتاج في شرح المنهاج 3/239".

دووه‌م / ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی مافی (ده‌ڵاڵَی و وه‌كاله‌ت به‌ ئه‌جر) وه‌ری ده‌گرن له‌كاتێكدا كه‌ ته‌ره‌فێك یان هه‌ردوو ته‌ره‌ف په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، حه‌رامه‌ و پێویسته‌ خۆیانی لێ‌ بپارێزن و ئه‌صل وایه‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌یان به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر قبوڵ بكرێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من أقال نادما بيعته أقال الله عثرته يوم القيامة) رواه أبو داود وابن ماجة و البزار عن ابى هريرة - رضي الله عنه -. برقم (3460) برقم (2199) (8967).

سێیه‌م / پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی وه‌كیل و لقیان هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌وردی دیاری بكه‌ن بۆ لقه‌كانیان و پێویسته‌ لقه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لقه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن له‌هه‌ر گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌ك مه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن كۆمپانیای سه‌ره‌كی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ یان ڕاوێژ بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا، له‌و كاته‌دا كۆمپانیای سه‌ره‌كی به‌رپرس ده‌بێت.

چواره‌م / هه‌ركات ناكۆكی په‌یدا بوو له‌ نێوان كۆمپانیای سه‌ره‌كی و لق و وه‌كیله‌كانیدا، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی داواكاری (الدعوی)، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو ته‌ره‌ف و شاهید له‌به‌رده‌م شه‌رع و دادگا ئاماده‌بن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و به‌ته‌نها وه‌ڵامی شه‌رعی ته‌ره‌فێك نادرێته‌وه‌.

پێنجه‌م / ئه‌و پاره‌ زیادانه‌ی له‌ كڕیار یان فرۆشیار وه‌رده‌گیرێت له‌ نوسینگه‌كانی زه‌وی یان پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌ناوی شاگردانه‌ یان چایچی ئه‌گه‌ر به‌خواست و ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ نه‌بێت حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی (غصب الحیا‌ء) وه‌ وه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ فیقهیه‌كاندا هاتووه‌ (المأخوذ حياء كالمأخوذ غصبا) كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (لايحل مال امرئ مسلم الا بطيب نفسه) رواه البيهقي والدار قطني وابن والحاكم بطرق مختلفة عن ابن عباس - رضي الله عنه – ينظر: التلخيص الحبير للحافظ العسقلاني (3/101).

شه‌شه‌م / ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌كی كرده‌ وه‌كیل بۆ كرینی كاڵایه‌ك یان زه‌ویه‌ك یان خانویه‌ك پێویسته‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات و دروست نییه‌ یه‌كه‌م جار بۆ خۆی بیكرێت به‌كه‌متر، پاشان به‌زیاتر به‌ ئه‌وی بفرۆشێته‌وه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆی دروسته‌ كرێی ده‌ڵالی وه‌ك (الوكالة بالأجر) .

والله تعالى أعلم.

وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

 

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

25/ ذی الحجة‌/1445هـ=2/7/ 2024ز = 17 /ڕه‌زبه‌ر/2724 ك