یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان حوكمی شەرعی تایگەر روون دەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/07/2012 : 13:09:29
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئەوەی بۆ چەندین جار ژمارەیەك لە هاووڵاتیان پرسیاری حوكمی شەرعی خواردنەوەی (تایگەر)یان دەكرد، بۆیە لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان پاش بەدواداچوونی بۆ بابەتەكە، روونی دەكاتەوە: خواردنەوەی تایگەر تا بەم شێوەی ئێستا بێت حەڵاڵە)، سەبارەت بەوەش كە زیانی هەبێت، روونی دەكاتەوە: (ئەوە بۆ لایەنی پزیشكی دەگەڕێتەوە)، بەڵام لەسەر پێكهاتە‌و شێوازی ئێستای حەرام نییە.
ئەمەی خوارەوە دەقی فەتواكەیە:
 
حوكمی شەرعی خواردنەوەی (وایلد تایگەر)
 
ماوەیەكە هاووڵاتیان دەربارەی خواردنەوەی (وایلد تایگەر) پرسیار دەكەن، بۆ روونكردنەوەی حوكمی شەرعی ئەم خواردنەوەیە، پێشتر دەستەی پێوانەسازی‌و كۆنتڕۆڵی جۆری روونكردنەوەیان لەسەر پێكهاتەكەی دابوو، بەڵام بۆ بەدواداچوونی زیاتر رۆژی (12/7/2012) نووسراوێكمان بە ژمارە (343) ئاراستەكردن، ئەوانیش دوای ئەنجامدانی پشكنین لەسەر چوار جۆری خواردنەوەكە، رۆژی (22/7/2012) بە ژمارە نووسراوی (2123) وەڵامی نووسراوەكەیان داینەوە‌و، لە دەقی نووسراوەكەدا هاتووە: ((خواردنەوەی وایلد تایگەر پاش پشكنینی ئەم جۆرە خواردنەوەیە بۆمان دەركەوت كە مادەی بێهۆشكەری تیا نییە، وە ئەم نموونەیە دەگوونجێ‌ لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی)).
بۆیە بە پشتبەستن بەم پشكنینە، روونی دەكەینەوە، كە حوكمی شەرعی خواردنەوەی وایلد تایگەر حەڵاڵە، تا بەم شێوە‌و بە پاكی بمێنێتەوە، باشی‌و خراپیشی بۆ رای پزیشكی دەگەڕێتەوە.



لیژنەی باڵای فەتوا
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

‏24‏/7/2012 زایینی.