بەمەبەستی ئاگاداربوونی زیاتری كارەكان‌و، لە نزیكەوە بەسەركردنەوەیان، مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سەردانی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانیان كرد، دواتر بە یەكەوە سەردانی بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیانیان كرد.
لە دیدارەكەدا، مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان پیرۆزباییەكی گەرمی لە بەڕێز عومەر فارس بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی گەرمیان كرد.
ئینجا دەربارەی كارەكانی هیوای سەركەوتنی بۆ خواست‌و پشتگیری‌و پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی بۆ ناوبراو دەربڕی، بەتایبەتی، كە پێشتر بەڕێزیان بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەوقافی سلێمانی بوو، باشترین هەماهەنگی لەگەڵ لقی سلێمانی یەكێتی زانایان هەيه، بۆیە هیوای خواست بە هەمان رۆح‌و هەماهەنگییەوە لە سنووری لقی چەمچەماڵ‌و كەلاریش لەگەڵ لقەكانی یەكێتی زانایان باشترین پەیوەندی‌و هەماهەنگییان هەبێت، بەتایبەتی، كە ئێستا لەسەر ئاستی سەرجەم لقەكانی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف هەماهەنگی‌و تەنسیقێكی زۆر باش هەیە، هەر ئەوەش زامنی سەركەوتنە لە كارەكان‌و، پێشخستنی دۆخی زانایانی ئاینییە.
دووباره پشتیوانی ته‌واوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتی زانایانی ئاینییان بۆ به‌رێوه‌به‌ری نوێی ئه‌وقافی گه‌رمیان ده‌بڕی له‌پێناو زیاتر خزمه‌ت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام ، هةروةها دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك یه‌كێتی زانایان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا ده‌كه‌ن له پێناو سه‌قامگیریی له كوردستان و پشتیوانی كردن له ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌میشه له‌پاڵ خواپه‌رستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت ) مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری ئامانجی سه‌ره‌كی یه‌كێتیه‌كه‌یانه‌و له‌و پێناوه‌شدا به‌هیچ جۆرێك درێغی ناكه‌ن .
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز عومەر فارس بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان خۆشحاڵ بوو بە سەردانەكە‌و، هەموو هەماهەنگی خۆشی لەگەڵ یەكێتی زانایان دەربڕی‌و، یەكێتی زانایان‌و ئەوقافی بە تەواوكەری كارەكانی یەك زانی.