ئەمڕۆ چوار شەمە (1/8/2012) شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان، كە پێكهاتبوو لە مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانو مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانو شێخ بەهائەدین چەمپاراوەیی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێیان كرد.
لە سەردانەكەدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان پیرۆزبایی یەكێتی زانایانی ئاراستەی مەلا جەهوەر سورچی بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ئاكرێ كردو، هیوای خواست لە كارەكانی سەركەوتوو بێت.
سەرۆكی یەكێتی زانایان هەموو پشتیوانیو هەماهەنگی یەكێتی زانایانی دەربڕیو، كارەكانی یەكێتی زانایانو ئەوقاف تەواوكاری یەكترنو، پێویستە هەمیشە باشترین پەیوەندییان هەبێت.
لەلای خۆیەوە مەلا جەهوەر سوورچی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكەو، ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەماهەنگیو هاوكاری بەردەوام لەگەڵ یەكێتی زانایان.