دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 1/8/2012 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌و بته‌وكردنی گیانی برایه‌تی لقی 22 ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی له‌كه‌لار بۆ زانایانی ئاینی سنوری قه‌زای كه‌لارو ناحیه‌ی رزگاری و باوه‌نورو شاره‌دێی گرده‌گۆزینه رێكخست و له‌و ئێواره‌خوانه‌دا كه زۆرینه‌ی زۆری زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه تیایدا به‌شداربون به‌رێزمامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی زانایانی ئاینی به‌شداربوی ئێواره‌خوانه‌كه‌وه سوپاسی به‌رپرس و كارگێر‌و كادیرانی لقی پارتی كرد بۆ سازدانی ئه‌و ئێواره‌خوانه‌و به‌خزمه‌تی زانایانی وه‌سف كرد ،له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێزكاك ئه‌كره‌م به‌رپرسی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی خۆی و لقه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی ده‌ربری و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان وه‌سف كرد
شایانی باسه زانایانی ئاینی له‌لایه‌ن به‌رپرس و كادیرانی پارتی یه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكراو به‌گه‌رمه‌وه به‌رێكران .