دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی تیمێكی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆو هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆ سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیان كرد و داوایان لێ كردن له‌رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه هۆشیاری به‌هاوڵاتیان بده‌ن و هاولاتیان له‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ئاشنا بكه‌ن لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زاانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌رێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی ووتاربێژی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت ... ئه‌مه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌نوسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وتاربێژانیسنوری گه‌رمیان كراوه‌و وێنه‌ی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و ناوچه‌كانی كه‌لارو ده‌ربه‌ندیخان و كفری و خانه‌قینی سه‌ربه‌لقه‌كه‌یان ناردووه و نوسراوه‌كه‌ش ده‌قی فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستانی هاوپێچه داواله وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی گه‌رمیان كراوه كه له‌وتاره‌كانیان به‌تایبه‌ت وتاری رۆژی هه‌ینی باسه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له رێنماییه‌كانی هاتوچۆو پێویستی پابه‌ند بون پێوه‌ی ، له‌وباره‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌سایتی زانایانی راگه‌یاند (( ئێمه له‌لقی گه‌رمیان له‌روانگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان و تێبینی كردنی زۆربونی روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ناوچه‌كه به‌پێویستمان زانی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هوشیاری یه رابگه‌یه‌نین و دیسانه‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه داوا له‌ووتاربێژانی سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه كاری جدی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن و وتاره‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته )) ده‌رباره‌ی سنوری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند (( ئێمه هه‌مان نوسراو و داوامان له‌رێگه‌ی ناوچه‌كانمان له شاره‌كانی كه‌لارو خانه‌قین و كفری و ده‌ربه‌ندیخان ره‌وانه‌ی ووتاربێژان كردوه و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ته‌واوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه و به‌و ئومێده‌ی بتوانین به‌هه‌مومان جێ ده‌ستمان دیاری كه‌ین له كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆو پاراستنی سه‌لامه‌ت ی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان )) .