سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف رایده‌گه‌ێنت ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌واوی قورئانه‌كانی مزگه‌وتێكی له زاخۆ دسوتاندبوو له ئێستادا ده‌ستگیركراوه و ئیدانه‌ی كاره‌ش ده‌كه‌ن.
د.به‌شیر حه‌دداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت گه‌نجێك له شاری زاخۆ چووه‌ته ناو مزگه‌وتی(شه‌هید صاڵح) و ته‌واوی قورئانه‌كان و كتێبه ئاینییه‌كانی له ناومیحرابی مزگه‌وت كۆكردوه‌ته‌وه‌و ئاگری تێبه‌ردوان و سوتاندونی دوای ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ده‌ستمان كرد به‌دواداچوون بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له مه‌سه‌له‌كه و په‌یوه‌ندیمان كرد به ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه ئه‌م روداوه چۆن رویداوه‌و له پاشان په‌یوه‌ندیمان كرد به قایمقامی قه‌زای زاخۆ بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گه‌نجه له دره‌نگانی شه‌و ئه‌و كاره‌ی كردوه‌و له ئێستاشدا ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن پۆلیسی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و ده‌ریش نه‌كه‌وتوه ئاخۆ چ پاڵنه‌رێك وای له‌و گه‌نجه كردووه كه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات. ناوبراو وتیشی:وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباره‌ی ئاینی وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره قێزه‌ون و ناشیرنه له رووی یاسای و ئایینی و ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كارێكی زۆر نابه‌جێیه و داواش ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی جدی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڕێوه بچن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه بگات به‌سزای یاسای خۆی و داواشمان له قایمقامی زاخۆ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌قۆزرێته‌وه له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه‌و حه‌ساسیه‌تێكی لێ‌دروست نه‌بێت تاكۆتایی لیكۆڵینه‌وه‌كان و بڕیاری دادگا نابێت به‌كه‌فاله‌تیش ئه‌و گه‌نجه ئازادبكرێت".