دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ڕه‌وشی ئاینی و ئیداری و مامۆستایانی ئاینی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چێنج شه‌ممه به‌رواری 2/8/2012 به‌ڕێز كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌ردانی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی كه‌لاریان كرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئه‌وقاف و شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه پێشوازی كران، پاشان وه‌زیری ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ وتاربێژنی سنوری قه‌زای كه‌لاردا كۆبوه‌و، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی زانایانی ئاینی سنورهكهیهوه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌زیری ئه‌وقاف و شاندی یاوه‌ری كرد‌و، هیوای خواست هاتنیان ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ ناوچه‌كه‌و مامۆستایانی ئاینی، پاشان به‌رێز كامیل حاجی عه‌لی له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و، چه‌ند خاڵێكی هه‌نوكه‌یی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی تاوتوێ كرد، دواترش به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند داواكارییه‌كی تایبه‌ت به‌زانایانی ئاینی خسته به‌ده‌ستی به‌ڕێزیان، وه‌زیری ئه‌وقافیش به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردنی داواكاریهكانیانی دا به‌گوێره‌ی توانا، دواتریش مامۆستایانی ئاینی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه پرسیار‌و ره‌خنه‌و پێشنیار‌و داواكاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف خسته‌رو وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه.
ده‌رباره‌ی داواكاریه‌كانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیان به‌سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند: (له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق كۆمه‌ڵێك داواكاری خسته رو له‌وانه دامه‌زراندنی مامۆستایانی ئاینی كه تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵێك مامۆستامان هه‌یه به‌خۆبه‌خش ده‌وام ئه‌كه‌ن و دانه‌مه‌زراون، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی و ڕێزلێگرتنیان له‌روی كاری ئیداری و په‌راوێز نه‌خستنیان، وه سوپاس بۆخوا به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی پێ داین به‌وه‌ی كه‌له‌توانایاندا بێت).
پاشان شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به یاوه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا شێخ ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت و قائیمقامی كه‌لاره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران، هه‌ردولا پێویستی خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی و شوێنه پیرۆزه‌كانیان به‌پێویست زانی.
دواتر شاندی باڵای وه‌زاره‌ت سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕانی لقه‌وه پێشوازی كران و، به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌مو جۆره پشتگیری و پشتیوانیه‌كی بۆ زانایانی ئاینی ده‌ربڕی و، هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی زانایان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی به‌ته‌واو كه‌ری یه‌كدی وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌ڕێز حاجی سه‌لام كریم سیدان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی زانایان گوتی: (ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ گه‌رمیان خۆی له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێ گرنگی یه‌كی ته‌واو به‌ئیداره‌ی گه‌رمیان بده‌ین به‌و پێیه‌ی هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناوچه دابڕێندراوه‌كان، هه‌روه‌ها ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیانمان گۆڕی، پێمان خۆش بوو بۆ جێگیركردنی ئه‌و به‌ڕێزه‌و ئاشنا بونمان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی و كارمه‌ندانی ئه‌وقاف له نزیكه‌وه سه‌ردانی گه‌رمیان بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاشناكردنی مامۆستایانی ئاینی به‌دواین ڕه‌وش و بارودۆخی كوردستان و ناوه‌چه‌كه، كه له‌ئێستادا كوردستان به دۆخێكی تایبه‌تدا تێ ده‌په‌ڕێ، هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌شماندایه له‌و سه‌ردانه‌ماندا مزگه‌وتی خانه‌قای شاری كفری بكه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقاف و ئیداره‌ی گه‌رمیان و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و چه‌ند لایه‌نێكی ساسیشمان كردوه).
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی شانده‌كه" به‌رێز كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی زانایان له‌شاره‌كه‌و به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و، زانایانی ئاینی و قائیمقامی قه‌زای كفری و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی شاره‌كه، لهمهراسیمێكدا له‌قه‌زای كفری مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد" پاشان عومه‌ر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد، دواتر به‌رێز كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف له وته‌یه‌كدا باسی له‌گرنگی و رۆڵی مزگه‌وت كرد، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواریداو هه‌موانی به‌قه‌رزاری مزگه‌وت وه‌سف كرد‌و، پاشانیش به‌رێز مامۆستا مه‌لا گارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له وته‌یه‌كدا پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له ئاماده‌بوان كرد‌و، باسی له پیرۆزی و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مزگه‌وت كرد‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌وقاف و زانایانی ئاینی به‌گرنگ وه‌سف كرد‌و داوای له هاوڵاتیانی شاره‌كه كرد كه به په‌رستشه‌كانیان بتوانن مزگه‌وته‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌و به‌م شێوه‌یه كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات .
شایانی باسه: شاندی هاوڕێی وه‌زیری ئه‌وقاف بۆ گه‌رمیان پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان عیرفان مه‌ردان ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و، سه‌لام كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و، عمر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف گه‌رمیان له‌چه‌مچه‌ماڵ.