راگه‌یاندنی لقی رانیه:
له به‌رواری 1/8/2012 به ئاماده‌بوونی شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌ڵكی ڕانیه‌و چاڵاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوسۆزی له ته‌كیه‌ی شێخ مسته‌فا ئه‌نجامدرا، به مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێك بۆ پشتیوانی له كوردانی سوریا، به كۆمه‌كی و خۆپیشاندانه‌وه، كه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێ.
له لایه‌كی دیكه‌و، هه‌رهه‌مان ڕۆژ لقی ڕانیه به‌شداری كرد له سولحێك، كه كه‌سێكی گوندی (قاقا) به‌سه‌یاره له‌منداڵێكی باڵَه‌كی دابوو، سوپاس بۆخوا، به‌هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئاشتبوونه‌وه‌و، به‌لێخۆشبوون كۆتایی پێهات.
هه‌روه‌ها له به‌رواری (2/8/2012) لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ئایینی ڕانیه، به‌شی كوڕان‌و كچان‌و، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، لقی ڕانیه به‌ڵێنی هاریكاری كاره‌كانی پێدان.
دواتر پێشوازی كرد له‌ستافێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕانیه‌و، تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی پشده‌ر، كه سه‌ردانی لقیان كرد بوو، له دانیشتنێكدا باس له‌نوسینی ئه‌و ئیمامانه كرا كه له ئه‌وقاف و زانایان ناویان هه‌یه، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی لق به‌ڵێنی هاریكاری پێدان له‌و كارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیان به‌كاری زانایانه‌وه هه‌یه.