دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی په‌رستش تیاكردن و كردنه‌وه‌ی به‌روی هاولاتینی شاره‌كه‌دا و سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 2/8/2012 به‌ئاماده‌بونی به‌رێز كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی زانایان له‌شاره‌كه‌و به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و زانایانی ئاینی و قائیمقامی قه‌زای كفری و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی شاره‌كه‌و له‌مه‌راسیمێكدا له‌قه‌زای كفری مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا كرایه‌وه
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرز ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان عومه‌ر فارس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان له‌ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و دواتر به‌رێز كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف له‌ووته‌یه‌كدا باسی له‌گرنگی و رۆڵی مزگه‌وت كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا و هه‌موانی به‌قه‌رزاری مزگه‌وت وه‌سف كرد‌و پاشانیش به‌رێز مامۆستا مه‌لا طارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له ووته‌یه‌كدا پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان پیرزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له ئاماده‌بوان كرد‌و باسی له پیرزی و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مزگه‌وت كرد‌و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌وقاف و زانایانی ئاینی به‌گرنگ وه‌سف كرد‌و داوای له هاوڵاتیانی شاره‌كه كرد كه به په‌رستشه‌كانیان بتوانن مزگه‌وته‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌و به‌م شێوه‌یه كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات .