راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك/ م. شێخ ابراهیم به‌رزنجی :
رۆژی 28/7/2012 شاندێكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئازاد خورشید به‌رپرسی لق‌و، كارگێڕان مامۆستا شێخ محمد فاتح‌و، مامۆستا مه‌لا شیمال جه‌لال‌و، مامۆستا مه‌لا سامی زایرو، مامۆستا شیخ ابراهیم به‌رزنجی، سه‌ردانی حزبی (عداله‌ی تركمانی) یان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز (انور بیرقدار) سه رۆكی حزب و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی حزبه‌كه، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، باس له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كه كرا‌و، لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حزب رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لقی كه‌ركوكی به‌رزنرخاند.
له لایه‌كی تره‌وه‌و، له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان، رۆژی 2/8/2012 لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان سمینارێكی فراوانی سازكرد، له‌ژێر ناونیشانی ( المخدرات أفه العصر) به هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ڵ(IRD) .
شایانی باسه: له مه‌راسیمه‌كه‌دا زیاتر 100 مامۆستای ئایینی به‌شداریان كرد‌و، بابه‌ته‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌و، پیَِشكه‌شكارانی بریتی بوون له:
مامۆستا مه‌لا ئازاد خورشید/ حه‌رامبوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان له شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
دكتۆر سعدون ( پسپۆر له بواری ده‌روونی )/ زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ.
دواتر له لایه‌ن به‌شی (مكافحه المخدرات) له پۆڵَیسی كه‌ركوك باسی چاڵاكیه‌كانی خۆیان كرد‌و، رایان گه‌یاند: كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 28000 هه زار حه‌بی هۆشبه‌ردا گرتووه.