له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان‌و، له میانه‌ی ئه‌و چاڵاكی‌و یارمه‌تیانه‌ی كه دیوانی سه‌رۆكایه‌تی‌و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ستباركردنی هه‌ژاران له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ستی پێكردووه، (حاجی یه‌حیا جامیع) سه‌رۆكی گامبیا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا داوای له موسڵمانی وڵاته‌كه‌ی كرد، رێزی قوڕئانی پیرۆز بگرن‌و، چیتر سواڵ به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قوڕئان نه‌كه‌ن.
سه‌رۆكی گامبیا زیاتر گوتی: داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی ده‌كه‌م كه سنورێك بۆ ئه‌و به‌ناو قوڕئان خوێنانه دابنێ، كه كڕین‌و فرۆشتن به‌ناوی خوا‌و فه‌رموده‌ی خواوه ده‌كه‌ن.
له كۆتایشدا، سه‌رۆك حاجی یه‌حیا جامیع، گوتی: په‌یامم بۆ تێكڕای موسڵمانانی جیهان ئه‌وه‌یه، كه له خوا بترسن‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردن‌و ده‌ستگرتن به سوننه‌ت‌و به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)