راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به‌بۆنه‌ی 36مین سالیادی دامه‌زراندنیه‌وه، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، به‌شداری مامۆستا مه‌لا خدر خه‌لیفانی و، مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عیدو، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند كاك ئه‌نوه‌ر روستایی و، ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی میوان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی حزبه‌كه كرد‌و، خه‌بات وماندوبونی ئه‌وحزبه‌یان به‌بایه‌خه‌وه وه‌سفكردو، هیوایان خواست سه‌رجه‌م لایه‌ن وپێكهاته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له ناوده‌ست بتوانن ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و، به یه‌كهه‌لوێستیان روبه‌رووی هه‌ركارێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه كه‌ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی ئارامی ودروستكردنی په‌شێوی له‌كوردستان.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، وێرای خۆشحاڵیان بۆ سه‌ردانه‌كه به‌ڵێنی زیاتری خزمه‌تكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولایان دوپاتكرده‌وه.