راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك:
رۆژی چوارشه‌ممه 8/8/2012 شاندێكی لقی باڵای لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان،كه پێكاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئازاد به‌رپرسی لق و، مامۆستا شێخ محمد فاتح و، ژماره‌یه‌ك له زانایان كارگێڕانی لق، سه‌ردانی به‌ڕێز دكتۆر نجم ا‌لدین پارێزگاری كركوكیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، شانده‌كه چه‌ند باسێكی گرنگ‌و تایبه‌ت به مامۆستایانی ئایینی‌یان خسته روو، لای خوشیه‌وه پارێزگار وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی، ئاماده‌یی‌و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بو داخوازیه‌كانیان.