راگه‌یاندنی لقی رانیه
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 31/8/2012 شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالید به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانن، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتوێنی كرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ركه، به گه‌رمی پێشوازی له شانده‌كه كرا، دواتر له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه به‌شداری كرد له پرسه‌ی مامۆستا مه‌لا حسێنی ئه‌ستریلان كرد، كه ده‌كاته باوكی مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن و، به گه‌رمی پێشوازی لێكراو، به‌ڕێزیان وێڕای دڵدانه‌وه‌ی كه‌س و كاری داوای لێخۆشبون‌و به هه‌شتی له‌خوای گه‌وره بۆ خوا لێخۆش‌بوو خواست.
پاشان شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌یاوه‌ری به‌رێزان به‌رپرسی لقی ڕانیه‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین سه‌ردانی ڕانیه‌ی كرد‌و، له نزیكه‌وه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی‌و زانایانی ئایینی كرد.