رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2012 له مه‌ڕاسمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رێزان كامیل حاجی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و، شێخ صلاح نه‌قشه‌به‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره، خولێكی رۆشنبیری ئایینی تایبه‌ت به حه‌ج‌و مه‌ناسیكه‌كانی بۆ مامۆستایانی مورشیدی حه‌جی ئه‌مساڵی 1433 كرایه‌وه ، كه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عه‌مڕه‌ی هه‌رێم، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان سازیكردووه.
ئه‌مه‌و له مه‌راسیمی ده‌سپێكی خولكه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیری ئه‌وقاف‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكیان خسته سه‌ر گرنگی و پێویستی مامۆستایانی ئايينى له به‌رێوه‌چوون‌و چۆنیه‌تی رێنموونی كردنی حاجیان و، پیشَكه‌شكردنی رێنمایی شه‌رعی و پێویست له كاتی به جێهێنانی ئه‌رك و واجباته‌كانی حه‌ج.
شایانی باسه: ئه‌م خوله ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت‌و، تیایدا 60 مامۆستای ئایینی كه وه‌ك رێبه‌ری حه‌جی ئه‌م ساڵ ناویان ده‌رچووه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.