به مه‌به‌ستی نیشاندانی یه‌ك هه‌ڵوێستی و ئیدانه‌كردنی ئه‌و بێرێزیانهی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و گشت ئاینه‌كان كراوه و بۆ رێگه‌گرتن له كاردانه‌وه ی نایاسایی و كاری توندوتیژی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 15/9/2012 لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و شاندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندی مه‌ترانیه‌ی كلدان و ئیداره‌ی عه‌نكاوه له هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه كه پێكهاتبوون له یه‌شار نجم ا‌لدین و د. جیهان ئیسماعیل وسهمیره عبدالله و كولیزار قادر و د. سائر عبدالاحد نوێنه‌ری كۆتای مه‌سیحیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆببوونهوهكهدا كه له هۆڵی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تا د. بهشر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌كه له وته‌یه‌كیدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكان و ئه‌و كه‌شه ئارام و سه‌قامگیره‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ پێكه‌وه ژیان و لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته‌بژێری ئاینی له كوردستان.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی كه بێرێزی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌كات ئاماده‌بووان به تێكرا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد و دا‌واشیان له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێكخراوه جیهانیه‌كان كرد رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی پیرۆزیه‌كان و رێگریكردن له‌سوكایه‌تی و بێرێزی كردن به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئاینه‌كان .
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی یەكێتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان راو تێرَِوانینی یەكێتی زانایانی راگەیاند، بەوەی بەوپەڕی جددیەتەوە دیفاع لە پیرۆزییەكانمان دەكەین‌و، رێزگرتن لە پیرۆزییەكانو هەوڵدان بۆ پارێزگاریلێكردنی بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین.
بەڵام بە هیچ شێوەیەكیش لەگەڵ كاردانەوەی هەڵەدا نینە، لەوەی شوێن بسووتێندرێت یان خەڵكی بێ تاوان بكوژرێت، بەتایبەتی كوردستان هەمیشە لانكەی پێكەوەژیان بووە، پێویستە پارێزگاری لێوە بكەین‌و، نابێ هیچ هەڵەیەك لەم بارەوە دروست ببێت.
هاوكات ئاماده‌بووان داوایان له زانایانی ئیسلام و پیاوانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیران كرد كه به دانایی و گیانی لێبورده‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه بكه‌ن و رێگربن له ههركاردانهوهیهكی خراپ كه توند و تیژی لێبكه‌وێته‌وه .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بریاریاندا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كه‌نیسه و مزگه‌وته‌كان و مامۆستایان و پیاوانی ئاینی توندوتۆڵ تر بكرێت و سه‌ردانه‌كانیان بۆ یه‌كتری زیاد بكه‌ن و هاوكات بریاریشیاندا دیراسه‌تی پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن به ناوی ده‌سته‌ی كاری ئاینی هاوبه‌ش له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دابمه‌زرێت و وه‌كو ده‌زگایه‌ك به هاوبه‌شی كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
شایانی باسە شاندی یەكێتی زانایان پێكهاتبوو لە شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لق‌و مەلا عومەر حەسەن مرۆ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی‌و مەلا حەسەن‌و قادیانەییو مەلا مۆئەیەد عەزیز بەرپرسانی ناوچەی یەكێتی زانایان‌و چەند مامۆستایەكی دیكە ئامادەبوون.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لهبهیاننامهیهكد بۆ رای گشتی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد، و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره
ئێمه وه‌ك لایه‌نه‌كانی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و مه‌ترانیه‌ی كلدانی و ئیداره‌ی عه‌نكاوه ، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رواری 15/9/2012 سه‌باره‌ت به ئیدانه كردنی ده‌رهێنانی فیلمێك كه سوكایه‌تی و بێ رێزی تێدایه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له هۆڵی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كۆبووینه‌وه، زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره ناشرین و قێزه‌وه‌نه ده‌كه‌ین ، كه پێچه‌وانه‌ی رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ئازادی بیروباوه‌ر و بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیانه ، و ده‌بێته هۆی دروست بوونی درز له ئاشتی جیهانی و په‌یوه‌ندی مرۆڤانه‌ی نێوان شارستانیه‌ت و ئاینه‌كان ، له هه‌مانكاتیشدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و پته‌وكردنی زیاتری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌روه‌ها خۆدوورگرتن له هه‌ركار و كاردانه‌وه‌یه‌كی ناشیاو كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و مه‌ده‌نیه‌ت بێت ، ئه‌مه‌ش به دانایی و حیكمه‌تی مامۆستایان و پیاوانی ئاینی به‌رجه‌سته ده‌بێت ، و هیوادارین زۆر به وردی هه‌وڵی بۆ بده‌ین .
له كۆتایشدا داوا له گشت وڵاتان و رێكخراوه ێودهوڵهتیهكان ده‌كه‌ین كاربكه‌ن بۆ ده‌رچوواندنی یاسا و رێنمایی تایبه‌ت به پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌كان و رێگرتن له هه‌ر سوكایه‌تی كردنێك به هه‌ر بیروباوه‌رێك بۆ پاراستنی رێز و به‌های مرۆڤایه‌تی.
لێژنه‌ی ئه‌قاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان
مه‌ترانیه‌ی كلدان له هه‌ولێر
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان