بە مەبەستی توندوتۆڵَكردنی زیاتری په‌یوندیه‌كان‌و، درووستكردنی پردێكی دیالۆگ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپ‌و قه‌یرانه سیاسیانه‌ی گۆڕه‌پانی عێراقی‌و، هەوڵدان بۆ خستنە رووی هەڵوێستی زانایان‌و، رۆڵی ئیجابی زانایانی ئایینی لە چارەكردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی عێراق، رۆژی هه‌ینی 14/9/2012 شاندێكی زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی (ایه الله الفقیه حسین الصدر) بە سەرۆكایەتی به‌ڕێز مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شیخ عبدالباسیت بالیسانی‌و، مامۆستا مه‌لا حمدامین كه‌لاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا احمد شافیعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالغفور دهۆكی راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان كرد.
ئه‌مه‌و له میانه‌ی رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌دا، سه‌ردانی ئه‌وقافی مزگه‌وت‌و مه‌زاری قادریه‌یان كرد، به‌جیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر محمود العیساوی وتارخوێنی مزگه‌وتی ناوبراو، و خالید ئه‌لگه‌یلانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئه‌وقافی مه‌زاری قادریه له به‌غداد كۆبوونه‌وه‌و، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
پاشان هه‌مان رۆژ، شانده‌كه سه‌ردانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی عه‌ته‌به‌ی كازمیه‌یان كرد‌و، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی حاجی فازڵ ئه‌لئه‌نباڕی‌و، ئه‌ندامانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ردوو ده‌زگای (الجواد) بۆ سه‌رپه‌رشتی بێ باوكان‌و، ده‌زگای (الرحمه) بۆ سه‌رپه‌رشتی به ساڵاچوانیان كرد.
دواتر‌و له رۆژی شه‌ممه 15/9/2012 له دیدارێكی فراواندا، شاندی ئایینی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی مه‌ڕجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه، ئایه‌توڵڵاه ئه‌لفه‌قیه سه‌ید حسێن اسماعیل ئه‌لسه‌در، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی سوننه‌و شیعه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شاندی زانایانی هه‌ڕێم، به‌ڕێز سه‌ید حسێن اسماعیل ئه‌لسه‌در رۆڵی زانایانی هه‌رێمی له پاراستنی ئاشتی‌و برایه‌تی هه‌رێمه‌كه به‌رزنرخاندو، پێشكه‌وتن‌و ئاوه‌دانی كوردستانی به نمونه هێنایه‌وه‌و، خۆشحاڵی خۆی به‌هاتنی شانده‌كه نیشاندا‌و، له میانه‌ی وته‌یه‌كانیدا باسی له‌گرنگی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان زانایانی عێراق كرد، بۆ كۆتاییهێنان به‌و گرفت‌و كۆسپانه‌ی كه‌توونه‌ته پێش داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات‌و، بڵاًوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی‌و لێبوردن‌و زمانی دیالۆگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مافی به‌رامبه‌ر به تاكه رێگه پێناسه كرد‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌و دۆستایه‌تی له مێژینه‌ی زانایانی ئایینی كوردستان‌و زانایانی عه‌ره‌ب كرده‌وه‌و، ته‌واوی پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته روو.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سوپاسی داوه‌تنامه‌و پێشوازیكردنه گه‌رمه‌كه‌ی كرد‌و، له وته‌یه‌كدا باسی له ئاشیتیخوازی‌و موسڵمانیه‌تی گه‌لی كورد كرد‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یامی دۆستایه‌تی‌و برایه‌تی نێوان گه‌لان كرده‌وه‌و، هه‌موو جۆره‌كانی پاكتاوی ره‌گه‌زی‌و توندوتیژی ره‌گه‌په‌رستی به بێزراو وه‌سفكرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید گرتكی ناڕه‌زایی شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی له وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جلال ا‌لدین سه‌غیر نیشاندا، هه‌روه‌ها پێكهێنانی هێزی دیجله‌ی به هۆكارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان پێناسه‌كرد‌و، هیوای خواست به هه‌وڵی هه‌مووان بتوانرێ ئاشتی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان بونیاد بنرێ‌و، رێگری بكرێ له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی تێكدان شێواندنی ئاسایش‌و ئارامی.
پاشان هه‌مان رۆژ شاندی ناوبراو، سه‌ردانی مزگه‌وتی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی كرد، دواتر سه‌ردانی كۆڕی فیقهی گه‌وره زانایانی عێڕاق (المجمع الفقهی لكبار علما‌ء العراق للدعوه والافتا‌ء) یان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالستار عبدالجبارو، دكتۆر زیائه‌دین ئه‌ندامانی باڵای كۆڕی فیقهی‌و، ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی سوننه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
دواتر‌و هه‌ر له درێژه‌ی زنجیره سه‌ردانه‌كاندا، رۆژی 16/9/2012 شاندی زانایانی هه‌رێم سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی شیعه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید صالح ئه‌لحه‌یده‌ری سه‌رۆكی دیوانی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، پاشان سه‌ردانی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له په‌ڕله‌مانی عێراقیان كرد‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه.
هه‌مان رۆژ شاندی ناوبراو سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كاك عارف ته‌یفور جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كرد‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به سه‌ردانه‌كه هات