دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 18/9/2012 له‌سه‌رقه‌ڵای دێرینی شێروانه‌ی دامێنی شاری كه‌لار هه‌رسێ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه به‌به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی شاره‌كه گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌سوكایه‌تی و بێ ڕێزی كردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد درودی خوای له‌سه‌ربێ سازكرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد، پاشان وتاری ئیداره‌ی شار له‌لایه‌ن جلال شێخ نوری قائیمقامی قه‌زای كه‌لاره‌وه خوێندایه‌وه، پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و، تێیدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی كرد‌و، هه‌ڵوێست و په‌یامی یه‌كێتی زانایانی بۆ به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه خسته روو، هه‌روه‌كو داواشی له ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان كرد سنورێك بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه دابنرێت و چیدی هه‌ست و پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك بریندار نه‌كرێن، هه‌رله وتاره‌كه‌ی مامۆستای كه‌لاری تیشكی خسته سه‌ر هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی سوكایه‌تی كردن به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام و موسوڵمانان و كردنه ئامانجی خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێ.
پاشان هه‌ریه‌كه له نوێنه‌رانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی خۆیانه‌وه وتاریان پێشكه‌ش كرد‌و ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و بێ ڕێزی و سوكایه‌تیانه‌یان كرد بكه ده‌رهه‌ق به پێغه‌مبه‌رمان كراوه، دواتر به خوێندنه‌وه‌ی سرودی ئاینی و چه‌ند شیعارێكی ئیسلامی یه‌وه كۆتایی به گردبونه‌وه‌كه هات.