ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ
سەر لەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە 19/9/2012 لە شاری چەمچەماڵ كۆبونەوەیەكی جەماوەری ئەنجامدا لە هۆڵی شاكر فتاح وەك دەڕبرینی ناڕەزایی لە دژی ئەو بێ ڕێزیانەی كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە فلیمێكدا بڵاوكرابوەو تێیدا هەوڵی سوكایەتی كردن بە كەسایەتی پێغەمبەر () كرابوو، ئەم كۆبونەوەیە سەرەتا بە خوێندنی قورئان و وتاری قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ مامۆستا (گارق رشید) و وتاری هەر سێ پارتە ئیسلامییەكە لەلایەن مامۆستا وشیار سەنگاویەوە خوێندرایەوە و پاشتر وتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا شێخ وهاب سەنگاویەوە خوێندرایەوە كە تێیدا بە ناوی هەموو زانایانی سنورەكەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەس و لایەنانە كرد كە ناڕەزاییان دەربڕیەوە و باسی لە كەسایەتی نمونەیی پێغەمبەری پێشەوامان كرد و هەروەها داواش لە ئامادەبوان كرد كە برایەتی و یەكڕیزی نێوان موسڵمان بپارێزن و سوپاسی خودا بكەن لەسەر نیعمەتی ئازادی و پێكەوە ژیان !
شایانی باسە ڕێكخەرانی ئەم كۆبونەوەیە هەر سێ مەڵبەندەكانی چەمچەماڵی (یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی) بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان و لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بوون كە بە هەماهەنگی گردبونەوەكەیان بەڕێوەبرد .