ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه: له‌وه‌ته‌ی باس‌و كێشه‌ی ئه‌و فیلمه بڵاوبۆته‌وه كه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا كردووه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)و ناره‌زایی له جیهانی ئیسلامی درووست كردووه، فرۆش‌و بازاڕی كتێب‌و نامیلكه‌كانی تایبه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام له به‌ریتانیا به ڕێژه‌ی له 30% زیادی كردووه‌و، خوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته داوای ته‌فسیری قوڕئان به‌زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئۆكسفام، كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌ره هه‌ره گه‌وره‌كانی كاری خێرخوازی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه: كه له‌م هه‌فته‌ی رابردوودا كتێبه ئیسلامیه‌كان گه‌رمترین بازاڕیان هه‌بووه‌و، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش فرۆشراون.
شایانی باسه: ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌نته‌ری ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت، كه: ساڵانه له یادی 11ی سپتێمبه‌رو، ئه‌و رووداوانه‌ی توندوتیژی كه به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه رووده‌ده‌ن، كتێبی ئیسلامی زیاتر بازاڕیان خۆش ده‌بێت‌و، خوێنه‌ران زۆرتر له جاران داوای قورئان‌و ته‌فسیر ده‌كه‌ن.