دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌پای كارامه‌یی و دڵسۆزی و لێبڕاوه‌یی له جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركه كانیدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد
له‌و سوپاسنامه‌یه‌دا كه ده‌رچووی نوسینگه‌ی وه‌زیرو ئیمزای به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقافی له‌سه‌ره به ژماره (141) له‌به‌رواری 10/9/2012 و وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم كراوه تیایدا ئاماژه به په‌رۆشی و ماندوبونی مامۆستای ژاڵه‌یی كراوه له به‌ره‌و پێشبردنی كاروباری حاجیان و عه‌مره‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
سه‌باره‌ت به رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی له ئه‌ركه ئیدارییه‌كاندا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان لای خۆشیه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا ئیدریس كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستی یه‌یه كه زانایانی ئاینی له هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌كدا بن پێشه‌نگ و باشترینن و نمونه‌ی جێ به‌جێ كارێكی راستگۆیانه‌و دڵسۆزانه‌ن بۆ ئه‌وانی تریش
شایانی ئاماژه پێدانه مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كادرێكی چالاك و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌و له به‌رواری 1/ 6 / 2011 وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌كاربووه و له‌و ماوه كورته‌دا ئه‌وه دووه‌مین جاره سوپاسنامه‌ی ئاراسته بكرێت .