دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین –گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕؤژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 20/9/2012 له‌قه‌زای دێرینی كفری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌به‌شداری شاندێكی فراوانی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فێرخوازان و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و موسوڵمانانی شاره‌كه لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد كۆتایی به‌خولێكی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز بێنێت ... له‌ووته‌یه‌كدا مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به پیرۆزی قورئانی پیرۆز كرد‌و به پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی و رۆحی زانی بۆ موسوڵمانان و هانی خه‌ڵكی دا بۆ ئاشنابونی زیاتریان به‌قورئانی پیرۆز هه‌روه‌كو له ووته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له به‌شداربوانی خوله‌كه كرد‌و ده‌ستخۆشانه‌شی ئاراسته‌ی رابیته‌ی ئیسلامی و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی خوله‌كه كرد و به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ووتارێكی دیكه كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات .
شایانی باسه شاندی ناوچه پێكهاتبوون له مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عزالدین تاهر سابرو مامۆستا مه‌لا بهاءالدین و مامۆستا مه‌لا سركوت علی كارگێرانی ناوچه .