دانامه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 20/9/2012 و به‌مه‌به‌ستی به‌رزراگرتنی 42 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای لق به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان وئاماده‌بونی جێگر‌و كارگێرانی لق و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كانی سه‌ربه‌لق و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تی یه‌كانی سنوره‌كه مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌چوو
ده‌ستپێكی مه‌راسمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان سه‌رۆكی لق له ووته‌یه‌كدا پیرۆزبایی خۆیی و لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاماده‌بوو ته‌واوی زانایانی ئاینی و موسوڵمانانی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی بیره‌وه‌ری دروستبوونی یه‌كێتی زانایان ، پاشان تیشكی خسته سه‌ر مێژوی كۆن و نوێی یه‌كێتی زانایان و سه‌ره‌تاكان و پێویستی دروستبونی و بایه‌خ و پشتیوانی كردنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌وكات و شێوازی كاركردنی ستافه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له قۆناغ و تێكڕای كۆنگره‌كانیدا ... دواتر سه‌رۆكی لق تیشكی خسته سه‌ر هه‌ستیاری قۆناغی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تی خزمه‌تكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا ...
هه‌رله‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی ئیسڵاح گه‌رانه‌و بوێرانه‌و لێبراوانه‌ی یه‌كێتی زانایان له كایه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كاندا ، له‌كۆتایی ووته‌كانیدا سه‌رۆكی لق داوای له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی لق و ناوچه‌كانی كرد كه وه‌كو كاری هه‌میشه‌ییان و به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی یه‌وه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌رێنن له پێناو خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئاینی مێزه‌رسپی كوردستان و گه‌لی كوردی موسوڵمان و خاكی پیرۆزی كوردستاندا ...
پاشان به‌شداربوانی یاده‌وه‌رییه‌كه سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان له‌مه‌ر كاری رابردوو شێوازی كاری داهاتوو خسته رو ... هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌كانی ئاماده‌بوو په‌یامی پیرۆزبایی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی گه‌یانده ته‌واوی مامۆستایانی ئاینی و جه‌ماوه‌ری موسوڵمانی و گه‌لی كوردستان و به‌ڵێنی كاركردنی باشتر‌و هه‌ڵوێستی جدی تر‌و خزمه‌تی زیاتری بۆ هه‌موولایه‌ك دوپات كردووه له رێزه‌كانی یه‌كێتی زانایاندا .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه بۆ ته‌واوی به‌شداربوانی مه‌راسیمه‌كه بۆ نانی نیوه‌رۆ داوه‌تی خوانی یه‌كێتی زانایان بوون
شایانی باسه هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا مامۆستا مه‌لا حمید بێلوله‌یی پارچه هۆنراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی یه‌كێتی زانایان
((هه‌ڵبه‌ستی عبدالحمید بێلوله‌یی))
یادت ئه‌كه‌م یادت هه‌میشه پیرۆز ئه‌كه‌م
له‌بۆ یادت سه‌ڵاو ئه‌كه‌م
یادت نه‌قشه له‌ناو دڵان
بۆتی ئه‌ڵێن شیعر‌و په‌خشان
تۆ دامه‌زرای له‌بۆ یه‌كبون
زانا یه‌كبن بێ جیاواز بوون
هه‌موو وه‌كو برا یه‌كبێ
دوژمن به‌یه‌ك باوی نه‌بێ
ڕه‌حمه‌ت له‌وه‌ی ناوی بردی
بۆیه‌كێتی بانگی كردی
زانا ئه‌گه‌ر هه‌مووی یه‌كبێ
چه‌قڵه‌و بۆ چاو دوژمن ئه‌بێ
بۆیه‌كێتی زانای ووڵات
وه‌كو برا بكه‌ن خه‌بات
له‌بۆ ئاین بۆ نیشتمان
ئه‌مه فه‌رزه بۆ گشتمان
زانای به‌ڕێز زانای ووڵات
دوژمن له‌ڕێ هه‌ڵه‌ت نه‌كات
وه‌كو خۆره‌ی دره‌خت نه‌بی
ئاخر رسواو بێ رێز ئه‌بی
حب الوطن من الأیمان
ئه‌بێ هه‌بێ لای گشتمان
وه‌ته‌ن وه‌كو دایك وایه
ئه‌گه‌ر دژ بی كه‌ی ڕه‌وایه
مێزه‌ر له‌مل قازی نه‌بوو
بۆ نیشتمان گیانی ده‌رچوو
ئه‌گه‌ر زانا یه‌ك ریز نه‌بێ
له‌ناو خه‌لقا ڕیسوا ئه‌بێ
یه‌كێتیمان هه‌رده‌م هه‌بێ
بۆ ئه‌م ناوه وه‌فا ئه‌بێ
هیوای دوژمن ته‌فره‌قه‌یه
بۆ ئه‌م هیوا داوی هه‌یه
ده‌با هیواو داوی دوژمن
پوچه‌ڵ بكه‌ین هه‌ربه‌یه‌كبون
ده‌ستتان بێنه ماچی ئه‌كه‌م
عاجز مه‌بن له‌شعره‌كه‌م