بسم الله الرحمن الرحیم
(( وكذلك جعلنا لكل نبی عدوا من المجرمین وكفی بربك هادیا ونصیرا ))
موسوڵمانانی خۆشه‌ویست
ئیسلام په‌روه‌ران ... به‌رگریكارانی پێغه‌مبه‌ر
السلام علیكم ورحمةالله وبركاته
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ، جارێكی تر صه‌دای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان جیهانی ئیسلامی له‌لایه‌ك و ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌هێرش كردنه سه‌ر شه‌خصی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه له میانه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی ڕابردودا زۆر دوباره بۆته‌وه وه‌به‌چه‌ندین شێوه ، جارێك به‌كاریكاتێرو جارێك به‌نوسین و جارێك به‌قسه‌و جارێك به فیلم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه مامه‌ڵه‌ی جیهانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هێرشی تێدا ده‌كرێته سه‌رباشترین خه‌لقی خوا لاوازه‌و له ئاست ئه‌و بێڕێزی یه گه‌وره‌یه‌دا نی یه كه به‌رامبه‌ر به نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر حه‌وتی دانشتوانی جیهان ده‌كرێت ، بێگومان ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌نه‌بێ نه‌زانن پێغه‌مبه‌ر كێ یه ، ده‌زانن ( پێغه‌مبه‌ر محمد ) پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مانه‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه حه‌زره‌تی عیسا موژده‌ی هاتنی پێداوه ، ئایا په‌روه‌ردگار ئاگاداری نه‌كردوین كه ئه‌وانه واته ئه‌هلی كیتاب چۆن كوڕانی خۆیان ده‌ناسن ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش ده‌ناسن ، ئایا ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانتان نه‌خوێندۆته‌وه (( الذین اتیناهم الكتاب یعرفونه كما یعرفون أبناءهم وإن فریقا منهم لیكتمون الحق وهم یعلمون )) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌یه‌كیان هه‌رچه‌ن ده‌زانن حه‌ق چی یه به‌ڵام ده‌یشارنه‌وه ، ئه‌م ناسینه‌شیان به‌هۆی ئه‌و موژده‌و به‌شاره‌تانه‌یه كه له كتێبه‌كانی خۆیاندا هه‌یه ، وه ئه‌و نیشانانه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رو یاره‌كانی نوسراوه ، به‌ڵام ئه‌م حه‌قه ون ئه‌كه‌ن له‌عاله‌ما ، ئه‌شزانن كه به‌ناحه‌ق وائه‌كه‌ن ، له هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوا له‌مه‌ڕ حه‌زره‌ت صلی الله علیه وسلم تێبینی ده‌كه‌ین كه ناحه‌زی و دژایه‌تی پاڵنه‌رو نیشانه‌كانیه‌تی ، ئه‌یانه‌وێ به‌م كاره قێزه‌ونه‌یان نوری ئیسلام خامۆش بكه‌ن ، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه ((یریدون لیطفیوا نور الله بأفواههم والله متم نوره ولو كره الكافرون )) گه‌ره‌كیانه تیشكی خودا هه‌ربه‌فوی ده‌م بكوژێننه‌وه ، خوا تیشكی خۆی كه ئاینی ئیسلامه هه‌رسه‌رده‌خا ، جابا خوا نه‌ناسانیش خۆشیان پێی نه‌یه‌ت ،
ئه‌وان بۆچی تائه‌م ئه‌ندازه‌یه حه‌زبه‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناكه‌ن ؟
ئه‌مه پرسیارێكه‌و بیری زۆرێك له‌نه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه ، بزانن ئه‌مه ڕاستی فه‌رموده‌ی خوایه ((وكذلك جعلنا لكل نبی عدوا من المجرمین وكفی بربك هادیا ونصیرا )) هه‌رواش بووه ئێمه بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك دوژمنێكمان له‌تاوانباران بۆ دانان ، په‌روه‌ردگارت به‌سه بۆ شاره‌زای كردن و هاریكاری كردنت ، وه فه‌رموده‌ی خوا (( وكذلك جعلنا لكل نبی عدوا شیاطین الإنس والجن یوحی بعضهم الی بعض زخرف القول غرورا )) واته وه‌تۆ ئه‌ی ڕه‌هبه‌ر دڵت له‌خۆ دانه‌مێنێ ، چونكه شێوه‌ی ئاده‌میزاد به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ران له‌هه‌موو زه‌مانێك وابووه ، وه‌له‌هه‌موو كاتێكا بۆ هه‌رپێغه‌مبه‌رێ دو‌ژمنێك له نێو شه‌یتانه‌كانی بنیاده‌م و جنۆكه هه‌یه ، هه‌ندێ له‌وان قسه‌ی ڕازاوه‌و درۆ‌و ووتاری بێ سه‌روبه‌رو بێ بناغه به‌هه‌ندێكی تر ڕاده‌گه‌یاند له‌به‌ر له‌خۆبایبونیان و لادانیان له‌ڕێگه‌ی ڕاست ، ئه‌م بێ ڕێزی و ناو و ناتۆره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه ڕووی داوه كه‌خوا له‌ژیاننامه‌یان ئاگاداری كردوین ، وه ئه‌و تاقی كردنه‌وانه‌ی كه توشی بوون ، وه ژیانی ئازیزشمان هه‌ربه‌و شێوه‌یه بووه ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌وازی حه‌زره‌ت صلی الله علیه وسلم باقیه تائه‌وكاته‌ی شه‌و و ڕۆژ بمێنێ ، وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی هه‌موو ڕۆژێكدا نوێ ده‌بێته‌وه ، سه‌یر نی یه كه دوژمنی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌درێژایی مێژوو به‌به‌رده‌وامی بوونی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی متابه‌عه‌ی مێژووی ئیسلام بكات تێبینی ئه‌م دوژمن كاری یه ده‌كات به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له‌لایه‌ن بێ باوه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه تاوه‌كو ئه‌م زه‌مانه .
ئه‌ی هه‌رناحه‌زان نه‌بوون كه ده‌مێك به‌شاعیرو ده‌مێك به‌شێت و ده‌مێك به كاهین ناوزه‌ندیان ده‌كرد
ئه‌و تۆمه‌ت و بێ ڕێزیانه‌ی كه به‌رامه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌قه‌كانی ڕۆژئاواوه ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌ته‌یان كه خوا پێی وه‌صف كردوون ئه‌وش صیفه‌تی تاوان باری یه ،
هۆیه‌كی تری ئه‌م ناحه‌زی و بێ ڕێزی یانه ده‌رهه‌ق به‌حه‌زره‌ت صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌یه كه سوپاس بۆخوا به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا دێنه ناو ئیسلامه‌وه بۆیان ده‌رئه‌كه‌وێت محمد ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه عیسا موژده‌ی پێ داوه ، تاكه شتێكیش كه به‌ده‌ستی ناحه‌زانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌ر له‌خه‌ڵكی و شوێن كه‌وتوانیان بشێوێنن و ڕێگای ڕاستیان لێ ون كه‌ن ،له‌ڕێگه‌ی بێ ڕێزی كردن به‌رامبه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
ئێمه هه‌موو بێ ڕێزی یه‌ك به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ران ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رله‌حه‌زره‌تی فه‌خری ئاده‌مه‌وه تاوه‌كو ئاده‌م .
ئاگاداربن ڕۆژئاوا له‌سوكایه‌تی به عیسا درێغیان نه‌ركدووه وه‌ك ڕێگه خۆش كردنێك بۆ سوكایه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ری ئاخیر زه‌مان ، ده‌بێت ئێمه وریا بین و ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا تێ نه‌په‌ڕێ و به‌توندی دژی بوه‌ستینه‌وه (( لانفرق بین أحد من رسل )) ئێمه داوا له‌سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاوا ، له بیریاره‌كانیان ، زانایانی ئاینیان ، سیاسه‌تمه‌داریان ، ڕۆشنبیره‌كانیان ده‌كه‌ین كه شه‌ڕو زمانیان له ئومه‌تی ئیسلامی لاده‌ن ، ئه‌م بێ ڕێزی و تۆمه‌تانه كۆتایی پێ بێنن ، ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێ ئه‌م جیهانه‌ی كه هه‌یه پێكه‌وه به‌ئاشتی بژی ، به‌ڵام وروژاندنی ئومه‌تی ئیسلامی به‌شێوه‌ی چه‌ندجاره ده‌ره‌نجامه‌كانی خراپ ئه‌بێ بۆ هه‌موو لایه‌ك ، یه‌كه‌م كه‌سیش كه گرفتار ئه‌بن ئه‌وانن كه بێ ڕێزی و گاڵته‌كردنیان به پێغه‌مبه‌رو ئوممه‌ت هه‌ڵبژاردووه ، كه ڕه‌مزی عیزه‌ت و پاكی و ئاشتی یه ،
بناغه‌ی ئه‌م ناحه‌زی یه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر بریتی یه له‌چه‌ند هۆكارێك :
یه‌كه‌م ڕۆژئاوا فه‌شه‌لیان هێناوه له به‌رگرتن له گه‌شه‌كردنی ئیسلام ،
دووه‌م بۆ بێ رێزكردنی هه‌موو پیرۆزیه‌كان
سێ یه‌م بۆ له‌قاڵبدانی هه‌ستی موسوڵمانه
چواره‌م ڕۆژئاوا له‌ئاستی فیكری و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌موسوڵمانان لاوازه
پرسیاری میحوه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕێگه ئاشتیانه كامانه‌ن كه ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر تا ئه‌م سوكایه‌تی و بێ ڕێزیانه دووباره نه‌بنه‌وه ؟
یه‌كه‌م كاربكه‌ین بۆ گۆڕینی تێڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم
دووه‌م كاربكه‌ین له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كه‌رامه‌تی حه‌زره‌ت صلی الله علیه وسلم ، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، بانگه‌وازێكی جیهانی بكه‌ین بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه خراپه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن له‌هه‌ركوێیه‌كی دونیا هه‌ن ، ئه‌و وێنه ده‌ق پێوه‌گرتوه بگۆڕین كه‌له‌ڕۆژئاوا هه‌یه تابزانن ئێمه محمد ناپه‌رستین به‌ڵكو خودا ده‌په‌رستین به‌پێی ئه‌وشه‌ریعه‌ته‌ی كه محمد هێناویه‌تی و له‌كۆتایدا ده‌ڵێك بێگومان ئومه‌تی ئیسلام تێده‌گا كه جیاوازی سونه‌تێكی كه‌ونی یه و بوه‌و هه‌یه‌و ده‌بێ پاڵ به‌یه‌كه‌وه نان و ململانێ و پێشبڕكێ له نێوان گه‌لان و ئومه‌ته‌كاندا رێگه ده‌دات به‌مرۆڤایه‌تی پاڵ به ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌وه بنێ بۆ پێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش جیاوازی نابێته به‌هانه بۆ به‌گژیه‌كدا چون و دوژمنایه‌تی ، به‌ڵكو جیاوازی ته‌نها هانده‌رێكه بۆ ناسینی ئه‌وانی تر تا ته‌واوكاری یه‌كتر بن بۆ هه‌رشتێ خێر‌و سودی مرۆڤایه‌تی تێدایه ، كاتێك هه‌ندێك تعدا ئه‌كه‌ن و سنوری یه‌كترناسین ده‌به‌زێنن به‌ره‌و ده‌ستدرێژی و خۆسه‌پاندن ئه‌وه بێ گومان ئومه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تری ژیردا هاوكارده‌بێ بۆ به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و " پاراستنی ئومه‌ت و سه‌رخستنی ڕه‌مزو پیرۆزیه‌كانی و بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی یه‌كانی سه‌ری و بۆ پارێزگاری له ئارامی و ئاشتی له‌نێوان گه‌لانی جیهان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ئیرهاب ، نه‌ك ته‌نها ڕوكه‌شی ئیرهاب ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئومه‌تی ئیسلامی _ له‌فه‌زڵی خواوه _ به ئومه‌تی وه‌سه‌ت ناونراوه ، بێگومان ئومه‌تی ئیلامی ده‌ست پێشخه‌رنه‌بوه‌و نابێ ، به‌ڵام هه‌ندێ جار دژایه‌تی ده‌كرێ له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه كه هه‌وڵ بۆ په‌رته‌وازه‌كردن و په‌راوێزخستنی ئه‌ده‌ن ، به‌ڵكو هه‌ندێ جار هه‌وڵی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ن و له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئومه‌تی ئیسلامی ڕاده‌په‌ڕێ تابه‌ره‌نگاری له‌خۆی بكات و به‌رگری له شوناسی ئیسلامی و پارێزگاری له‌دین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات ، ئومه‌تی ئیسلامی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌عه‌داكانی سه‌ری ناترسێ ، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هه‌یه حه‌زی له‌ئاشتی یه‌و باڵی بۆ ئاشتی كردۆته‌وه‌و ، سته‌مكاری له‌نێوان ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی دونیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ،
پێویسته له‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی كرده‌یی كاریگه‌ر بهاوێ ، بۆ گۆڕینی تێڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشی ڕاگه‌یاندن و فكریه كه پێغه‌مبه‌ریان كردۆته ئامانج ، له‌و هه‌نگاوانه
یه‌كه‌م یه‌كخستنی هه‌وڵه دبلۆماسی یه‌كان ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كهه‌ڵوێستی جیهانی ئیسلامی كه په‌نجاو حه‌وت ده‌وڵه‌ته ، بانگهێشت كردنی سه‌فیره‌كان ، هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی ،
دووه‌م : ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌بێ رێزی كردن به پێغه‌مبه‌رمان سه‌ردانی كردنی ووڵاتانی ئیسلامیان لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت ، ڕابگه‌یه‌نرێ ئه‌م كه‌سانه نه‌خوازراون له‌جیهانی ئیسلامی
سێ یه‌م : ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گومانه‌كان
داواش له ڕۆژئاواش ئه‌كه‌ین كه به‌رده‌وام باس له یه‌كتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌كه‌ن كه ڕێزی بیروباوه‌ڕی موسوڵمانان بگرن ، وه په‌یاممان بۆیان ئه‌مه‌یه :
یه‌كه‌م : بابزانن و تێبگه‌ن كه ئومه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رخستنی دینی خۆی درێغی ناكات ، هیچ سوكایه‌تیه‌كش به پێغه‌مبه‌ران قبوڵ ناكات ، داوایان لێ ئه‌كه‌ین كه هاوكار بن له‌دۆزینه‌وه‌ی داڕشتنی یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌لێتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش كه بۆ هه‌موولایه‌ك بابه‌ندكه‌ر بێ له‌مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادی بیر‌و ڕاو ڕێزگرتنی پیرۆزیه‌كان ،
دووه‌م : ئه‌مانه‌وێ ڕۆژئاوا ترسی له ئیسلام و موسوڵمانان نه‌بێ چونكه مه‌ترسی نین بۆ ڕژئاواییه‌كان ، له‌قورئاندا سوره‌ت نی یه به‌ناوی فاتیمه یاخود خه‌دیجه به‌ڵام به‌ناوی مه‌ریه‌م هه‌یه كه دایكی عیسایه ، سوره‌ت به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی عیسا هه‌یه كه ئالی عیمرانه
سێ یه‌م : داوامان له ڕۆژئاوایه كه هه‌وڵنه‌دا ڕژێمێكامان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ كه پێی ڕازی نین .
ئازادی و ئازادی بیروباوه‌ڕو مافی خۆمان لێ زه‌وت نه‌كات
چواره‌م : داواكارین له ڕۆژئاوا هاوكاربێت تاجاڕی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ جاڕدانێكی ڕاستگۆیانه‌و بابه‌تیانه بێ .
له‌كۆتایدا ئێمه له‌یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنی چه‌ند باره‌مان جارێكی تر له پێده‌شتی گه‌رمیانه‌وه ئیدانه‌ی هه‌وكاره قێزه‌ونه ده‌ین ، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ڵێن تازه‌ئه‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی زیاتری په‌یامه‌كه‌ی رسول الله بین و سوپاسی ئاماده‌بون و په‌رۆشیتان ئه‌كه‌ین بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان داواكارین له‌په‌روه‌ردگاری جیهانیان هه‌ر هه‌نگاوێكمان به خێر‌و چاكه بۆ هه‌ژماركرابێ و به‌رده‌واممان كا له سه‌ر ڕێبازی راستی ئیسلامه‌تی
خوای گه‌وره پشتیوانی هه‌مو لایه‌كمان بێ
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لقی گه‌رمیان