راگەیاندنی لقی ئاكرێ
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 42 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رۆژی 20/9/2012 لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان چەندین چالاكی جۆراو جۆری ئەنجامدا، لەوانە پێشوازی لە میوانە بەڕێزەكان كرد، كە سەرجەم دامو دەزگا حزبیو حكومیەكانی دەڤەرەكە سەردانیان كردنو، هەروەها ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانیش سەردانی لقی ئاكرێیان كرد.
هەر بۆ هەمان مەبەست لقی ئاكرێ هەڵستا بە بەسەركردنەوەی ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەكە.
هەمان رۆژ پێشوازییان كرد لە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، بە سەرۆكایەتی دكتۆر بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانو چەند ئەندام پەرلەمانێكی دیكە، لە دانیشتنێكدا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.
لەلایەن خۆیەوە سەیدا مەلا عەبدولا ئاكرەیی بەرپرسی لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان بە گەرمی پێشوازی شاندی میوانی كردو، خۆشحاڵی زانایانی دەربڕی بە سەردانەكە، هەروەها تیشكی خستە سەر چەندین پێداویستیو كەمو كوڕی ناوچەكە بۆ ئەوەی شاندی پەرلەمان بەدواداچوونی بۆ بكاتو هەوڵی چارەسەركردنی بدات.