مه‌سرور بارزانی په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیى كوردستان كرد به بۆنه‌ى یادى 42 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیه‌كه‌یان، ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه :
بۆ/
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
به بۆنه‌ی یادی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م.
ئه‌م یاده به ده‌رفه‌ت ده‌زانم تاكو سوپاسی مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینیی ئیسلام له كوردستان بكه‌م، كه وێڕای ئه‌ركه ئایینیه‌كه‌یان، رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستانیمان به رۆحیه‌تی به‌رزی مرۆڤدۆستی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان په‌یڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كان له كوردستاندا.
دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان له 21-9-1970 ئاماژه‌یه‌كی روونه كه یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له كوردستان هه‌ڵقوڵاوی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مانه و زانا و مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆڵی پێشمه‌رگانه‌ی خۆیان بینیووه، هه‌ر بۆیه جێگای رێزی خه‌ڵكی كوردستان و (بارزانی نه‌مر) بوون، ئێستاش رۆڵتان به‌رز ده‌نرخێنین له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چاندنی تۆی برایه‌تی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و په‌روه‌رده‌كردنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به په‌یامی راست و دروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
دووباره پیرۆزبێت دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كوردستان و خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌تان.
براتان
مه‌سرور بارزانی
20-9-2012