به‌رێزان سه‌رۆك وئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كیتى زانایانیى ئاییینى ئیسلامی كوردستان
به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى 42 سال به‌سه‌ر دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یه‌كێتیه‌كه‌تان وته‌واوى مامۆستایان وزانایانى ئایینى ئیسلامى له‌كوردستان ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتن وگهشهسهندنى زیاترتان بۆ ده‌خوازین له‌خه‌باتى پیرۆزتاندا له‌پێناو داكۆكیكردن وبلاوكردنهوهى به‌ها پیرۆزه‌كانى ئاینى ئیسلام كه ئایینى لێبورده‌یى ویه‌كسانى و پێكه‌وه‌ژیانه.
یه‌كێتى زانایان جگه له‌وه‌ى له‌بوارى په‌روه‌رده‌ى ئایینى وبههێزكردنى گیانى پێكه‌وه‌ژیان له‌كوردستاندا ده‌ورى باڵاى هه‌بووه، له‌رۆژانى سه‌ختى خه‌باتى گه‌له‌كه‌شماندا رۆلى به‌رچاوى له پشتیوانیكردنى هێزى پێشمه‌رگه وشۆرشهكان و جۆشدانى جه‌ماوه‌رى كوردستان هه‌بووه.
له‌م قۆناغه نوێیه‌ى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان كه هه‌رێمى كوردستان گۆران وپێشكهوتنى به‌رچاوى ئابوورى وسیاسى وكۆمه‌لایه‌تى به‌خۆیه‌وه‌ى بینیوه، رۆل و پایه‌ى زانایان ومامۆستایانى ئایینى وه‌ك هه‌میشه دیار وبه‌رچاوه، ده‌توانن رۆلى جومیرانهى خۆتان له‌به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌لگه وداكۆكى كردن له به‌ها پیرۆزه‌كانى ئاینى ئیسلام وقورئانى پیرۆز وقولكردنهوهى گیانى برایه‌تى و چه‌سپاندنى زیاترى بنه‌ماكانى مافی مرۆڤ دا ببینن.
جاریكى تر به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌ولانه ده‌كه‌ین كهدهیانهوى سوكایه‌تى به ئایینى پیرۆزى ئیسلام وپێغه‌مبه‌رى مه‌زن محمد د.خ بكه‌ن. ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وى دووبه‌ره‌كى وئاژاوه له‌نێوان پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كاندا دروست بكه‌ن. پشتیوانى خۆشمان بۆ خه‌باتى نه‌پساوه‌ى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه هیواى سه‌ركه‌وتنتان له‌خه‌بات و خزمه‌تى زیاتر بۆ ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
20\9\2012