به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به بۆنه‌ی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌م .
هه‌ڵبه‌ته یه‌كێتییه‌كه‌تان كه له سه‌ر ده‌ستی بارزانیی نه‌مر دامه‌زراوه رۆڵێكی به‌رچاو و كارای له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی گێراوه ، هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر پرنسیپه‌كانی دروستی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له ئاشتی و خۆشه‌ویستی نیشتمان و لێبورده‌یی و راوه‌ستان دژ به دیارده‌ی تیرۆر و هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك كه له‌گه‌ڵ روحیه‌تی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان نه‌گونجێ.
خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
20/9/2012