دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌چاودێری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق و له‌ژێر دروشمی ( كفری لانكی شۆڕش گێڕی یه با به زیندویی ڕابگیرێت ) سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 22/9/2012 فیستڤاڵی یادی نه‌وه‌د ساڵه‌ی جارنامه‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردی له‌لایه‌ن شێخ محمودی نه‌مره‌وه به‌به‌شداری شاندێكی لقی گه‌رمیان و ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌یی و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان به‌ڕێوه‌چوو
له‌و مه‌راسیمه‌دا كۆمه‌ڵێك ووتارو برگه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش كران و تیایاندا تیشك خرایه سه‌ر مێژووی ئه‌و بیره‌وه‌ریه‌و پاشان ئاماده‌بوان پێشانگایه‌كی دیكۆمێنتاری ئه‌و ڕۆژانه‌یان كردووه و بڕیاره دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێ .
شایانی باسه شاندی زانایانی به‌شداربوو پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق و مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری و كارگێڕانی ناوچه .