دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و پیاوماقوڵانی سنوره‌كه‌و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و زانایانی ئاینی له هۆڵی ئه‌ركه‌وازی شاری خانه‌قین ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌مه‌ڵه‌و ئه‌ركه‌وازی به‌ڕێوه چوو له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئاتیه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد پاشان به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئاشتی و ئاشته‌وایی و برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان مرۆڤایه‌تی له ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌و پاشان ووتاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه خوێنرایه‌وه‌و ئاشته‌واییه‌كه به لێبوردن كۆتایی هات .