دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 23/9/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق و هاورێ یه‌تی هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعیه‌كانی لق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز صلاح ا‌لدین محمد فرج سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌گه‌رمی پێشوازی كران
له‌و سه‌ردانه‌دا كه مه‌به‌ست لێی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت بوو به مامۆستایانی ئاینی و پرسه ئاینی یه‌كان سه‌رۆكی لقی زانایان داوای له ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد كه رۆڵی كاریگه‌رانه بگێڕن له پارێزگاری كردن له پرسه ئاینی و پاراستنی كه‌رامه‌ت و پیرۆزی یه‌كانی هاوڵاتیاندا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنی به‌شاندی زانایان دا كه كاری جدی و به‌دواداچونی جدی بكات له هه‌موو بواره‌كاندا و دڵنیاشی كردنه‌وه له‌وه‌ی كه به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه رێگه ناده‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێك په‌لاماری پیرۆزی یه‌كانی ئه‌وانی تر بدات و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گیرێته به‌ر.
شایانی باسه له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رێز عومه‌ر فارس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان ئاماده‌بوو.