ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ڕه‌وشی مامۆستایانی ئاینی له نیو كۆمه‌ڵگه‌و پابه‌ند بوونی تاكی كورد به ڕێنمایی‌و ڕاسپارده‌كانی مامۆستایانی ئاینی بۆ باشتر كردنی لایه‌نه‌كانی ژیانی هه‌ر تاكێك به پێویستمان زانی ڕووی پر سیارهكانمان سه‌باره‌ت به چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی تاكی كورد بكه‌ینه مامۆستای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا (یوسف شافعی) پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی حاجی سه‌نیه له شاری ههوولێر، له هه‌مان كات ڕای چه‌ند هاوڵاتیه‌كی موسڵمانی شاری هه‌ولێریشمان وه‌رگرتووه:
له‌سه‌ره‌تاشدا هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (گۆران) له شاره‌دێی خه‌لیفان پێی وابوو: مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه خه‌مخۆرو ڕێنیشانده‌ری تاكی كوردستان بوونه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه ئاراسته‌ی ژیانی هاوڵاتی كوردستان به ناته‌ندروست ده‌ڕۆیشت. ئه‌و هێمنیو ئاسایشه‌ی له كوردستان هه‌یه به‌شێكی زۆر بۆ مامۆستایانی ئاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه پێی وابوو مامۆستایانی ئاینی جارێكی تر ڕۆڵ ببینن بۆ نههێشتنو بنبڕكردنی ئه‌و زنجیره‌و فیلمه ناڕێكانهی له‌گه‌ڵ داب‌و نهریتو بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناگونجێت‌و خه‌ریكه گه‌نجی كورد به لارێدادهبهنو ڕه‌وشتی ئافره‌تی كورد به شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕن كه پیشه‌ی سه‌ره‌كی‌و خه‌می سه‌ره‌كیان ته‌نها مۆدێلی جل‌و بهرگو ڕوخسار جوان كردن‌و خۆ ده‌رخستن بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بیر كراوه ڕوخساری ئافره‌تی كورد هه‌میشه دره‌وشاوه‌و جوان بووه‌و جوان ده‌مێنی، چونكه بڕوایان به پاراستنی ڕهوشتو داب‌و نه‌ریتی جوانی كورده‌واریه تكایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زاناینی ئاینی ئیسلامی كوردستان هیممه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فشارێك بۆ سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دروست بكرێت له پێناو دروست كردنی سانسورێك بۆ ئه‌وه‌ی چیتر زنجیره نا ته‌ندروسته‌كانی بیانی هاورده‌و به‌سه‌ر مێشكی تاكی كورددا نه‌سه‌پێنن.
له‌لای خۆشیه‌وه مامۆستا شافعی پێی وابوو مامۆستایانی ئاینی لاینێكی سه‌ره‌كی و پێكهاته‌یه‌كی گرنگی نێو كۆمه‌ڵگان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌م وكورتی هه‌یه به‌ڵام توانیویانه پێگه گرنگه‌كه‌ی خۆیان بپارێزن چونكه له دیدی مامۆستای ئاینی ئه‌بێ به میراتگره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ران بمێننه‌وه‌و هه‌میشه چاكه خواز‌و ڕێنیشانده‌ری چاك‌و باش بن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاخۆ مامۆستایان باشترین توێژن، مامۆستا شافعی پێی وابوو، ناكرێ چین‌و توێژه‌كانی تریش له بیر بكرێن به‌ڵام مامۆستایانی ئاینی شان به شانی ئه‌وان توانیویانه پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بپارێزن، وبۆ نموونه ئه‌گه‌ر پزیشك وه‌ك نموونه بێنینه‌وه له كاتی چاره‌سه‌ر ی نه‌خۆش یا باشتر بڵێین تاكی كورد ڕه‌نگه سه‌ره‌تا پشت به نیشانه‌كانی ڕووخساری ده‌ره‌وه ببه‌ستێت یاخوود چاره‌سه‌ری جه‌سته‌ی نهخۆشهكهبكات، به‌ڵام مامۆستای ئاینی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دڵی ئه‌و نه‌خۆشه بكات‌و یه‌كجاره‌كی ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی ئاوه‌ژوو ڕووه‌و چاكه بكاته‌وه، چونكه كاتێك ئه‌گه‌ر له دڵه‌كانی مرۆڤ بڕووانی خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئه‌و دڵانه‌ی به تاڵن له ئیمان‌و خواناسین نه‌خۆشن، به‌ڵام چ نه‌خۆشیه‌ك، بێگومان نه‌خۆشی تاوان‌و كوشتن‌و تاریك بینی‌و ڕه‌ش بینی و به‌د ڕهوشتیوڕقو كینه‌و..تاد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستایانی ئاینی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن بۆیه پێمان وایه مامۆستایانی ئاینی باشترینی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن.
حاجی كازم كه له كاری چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات له هه‌ولێر پێی وابوو مامۆستایانی ئاینی توێژێكی مه‌غدووری نێو كۆمه‌ڵگه‌ن ئه‌كرێ بڵێین 10%ی مامۆستایانی ئاینی ئه‌مڕۆ باری ئابووریان باشه به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه نه‌ماوه خه‌ڵك به نانه ڕهقهیهك ڕازی بێ كاتێك مامۆستای ئاینیش پێشهنگو پێشه‌وای خه‌ڵك بێ ناكرێ دایببڕێنی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بۆیه ئه‌بێ شان به شانی پێشكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ژیان مامۆستای ئاینیش بڕوات بۆ نموونه كاتێك خهڵَك پێویستی به تێگه‌یشتنی لایه‌نی تهكنهلۆجیایو كۆمپیۆتهرو ئینته‌ر نێت‌و ئه‌و بابه‌تانه بێت ئه‌بێ مامۆستای ئاینیش له ڕوانگه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و تاكه‌وه بیر بكاته‌وه‌و بتوانێ تێی بگه‌یه‌نێ به‌ڵام كاتێك باری ئابووری باش نه‌بێ چۆن پێی ده‌كرێ له ئاستی خواستی خۆی‌و كۆمه‌ڵگه‌دا بێت بۆیه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بین بۆ مامۆستایانی ئاینی.
مامۆستا كه‌نعان سیساوه‌ی پیش نویژو وتار خوین له مزگه‌وتی حاجی جه‌وده‌ت له شاری هه‌ولیر ئه‌ویش پێی وابوو هه‌موو لایه‌ك هاوكارو هاندر بن بۆ مامۆستایانی ئاینی ته‌نها بریندار نه‌كرێن و به‌س، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌یكه‌ن ئه‌ركی سه‌رشانمانه چونكه كاتێك ئه‌و ڕێگه‌یه‌مان گرتۆته به‌ر ئه‌بێ كردهوهكانیشمان هاوته‌ریبی گوفتارهكانمابێت به‌لام خۆشیشه كاتێك مامۆستاێكی به‌ریز كارێكی باش ده‌كات هه‌ر چ نه‌بیت ده‌ست خۆشی لی بكریت ئه‌كه‌ر كهمو كورتیهكیشی هه‌بێت ده‌توانی ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستایه بكه‌ی كه پێم وایه به سنگێكی فراوان لیت وه‌ر ده‌گریتن نایشارینه‌وه مامۆستا شمان هه‌یه باری گوزه‌رانی باش نیه ده‌بیت ئاورێك له‌و مامۆستایانه بدریته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و موچه‌ی هه‌یه‌تی به‌شی خۆیی‌و مال‌و مندالی نه‌كات ئیدی چ كاری نیه كه مامۆستا بیكات هیوادارم هه‌موومان به مامۆستایانی ئاینی‌و جه‌ماوه‌ر ئاكاداری یه‌كتر بین چونكه نه مامۆستا بیی خه‌لك چی بۆ ده‌كریت نه جه‌ماوه‌ریش بیی مامۆستاچی بۆ ده‌كریت هه‌ردووكمان به یه‌كه‌وه جوانیه.
له‌باره‌ی وتاری ڕۆژانی هه‌ینی مامۆستا مه‌لا یوسف شافعی پێی وابوو ئه‌بێ مامۆستایانی ئاینی وتاره‌كانیان یه‌ك بخه‌ن یا هه‌ر نه‌بێ له ڕێكه ڕاسته قینه‌كه‌ی خۆمان لا نه‌ده‌ین هه‌ندی َ له مامۆستایانی ئاینی پێیان وابووه له وتاری هه‌ینیه‌وه خه‌می وتاری هه‌ینی داهاتویان بوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به جوانی خۆیان بۆ وتاره‌كان ئاماده بكه‌ن چونكه وتاره‌كانی هه‌ینی كاریگه‌ری زۆر باش و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه‌و هه‌یه
(باران خان‌یش كه كچی ماڵه‌وه‌یه دانیشتووی یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری شه‌قلاوه پێی وابوو مامۆستایانی ئاینی ئه‌بێ زۆر بایه‌خ به وتاره‌كانیان بده‌ن چونكه مامۆستامان هه‌یه شێوه‌ی دهربڕینو تێگه‌یاندنی بهرامبهمبهر ه‌كه‌ی ته‌واو نییه له وتاری هه‌یینیدا ئه‌و ده‌ی گووت گونده‌كان زیاتر پێویستیان به مامۆستالی باش هه‌یه نه‌ك شار چونكه له شاره‌كان مامۆستای باشمان هه‌یه به‌لام له گندهكان به پێچه‌وانه‌وه كه بی گومان ئه‌مه‌ش ده‌بیته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌لكی ئه‌م گونده وه‌كو پێویست سود له‌م ئاینه جوانه وه‌ر نه‌گرن ته‌نها دین به عاده‌ت وه‌ر بگرن. بۆیه داواكارم یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاورێكی به جدی له‌م مه‌وزوعه بده‌نه‌وه‌و له داهاتوو ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا شافعی پشتگیری ئه‌و خوشكه به‌ریزه‌ی كرد‌و به‌ڵایه‌وه گرنگ بوو خوولی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستتایانه بكرێته‌وه كه تازه بۆ پیشهكهییان ده‌رچوونه به تایبه‌ت وتاری هه‌ینی بۆ نموونه مامۆستا هه‌یه له ئه‌فریقیا كاتێك له كۆلێژ ده‌ر ده‌چێت سه‌ره‌تا دهچرێته دوور ترین گوند بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی دوور ترین شوێن بكات با مامۆستایانیش زیاتر خزمه‌تی گونده‌كانی خۆیان‌و خه‌ڵكی گونده‌كان بكه‌ن نه‌ك خۆیان به دوور بگرن له گوند‌و خزمه‌تی گونده‌كان.
نوورخان كه دانیشتووی هه‌ولێره پێی وابوو مامۆستایان كاریگه‌رن به‌ڵام گله‌یی ئێمه ئه‌وه‌یه له وتاره‌كانی هه‌ندێ له مامۆستایان زۆرتر پشتگیری پیاوان ده‌كه‌ن .
مامۆستا یوسف شافعیش پێی وابوو وتاری هه‌ینی ئه‌بێ وتاری عه‌قیده‌یی بن چونكه مێشكی تاك له ده‌ره‌وه و ماڵه‌وه ماندووه ئه‌بێ مامۆستا هێمنی بكاته‌وه.
ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.