ئا: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
amergardi@gmail.com
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی دێرینی تایبه‌ت به زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، خاوه‌نی رابردووێكی جوان‌و ته‌مه‌نێكی درێژی 42 ساڵه، به ئومێده‌وه له داهاتوێكی پڕشنگدارو گه‌ش دهڕوانێتو، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌وڵی داوه ماڵێك بێت‌و، تێكڕای مامۆستایانی ئایینی كوردستان له‌خۆ بگرێت‌و، ده‌رگایه‌ك بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و، رووه پڕ به‌ره‌كه‌ت‌و نوورینیهكهی ئیسلام وه‌ك خۆی به‌رجه‌سته بكات.
به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م رێكخراوه‌و، له میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی كوردستاندا روویانداوه‌و هاتوونه‌ته پێش، یه‌كێتی زانایان چاڵاكانهو له خۆبردووانه له سه‌رجه‌می باس‌و خواسه‌كان ئاماده‌یی گهرمو گوڕ‌و راسته‌وخۆی هه‌بووه‌و، هه‌وڵیداوه پشتیوان‌و ده‌نگی راستی‌و بوێری زانایان بگه‌یه‌نێ‌و روون بكاته‌وه.
به مه‌به‌ستی چاڵاكتربوونی جموجۆڵو كاری ئایینی تایبه‌ت به زانایان‌و، بۆ زیاتر چاڵاك بوونی كاری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان‌و، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی 21/9 كه ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه‌یه، به پێوستمانزانی بۆ ژماره‌ی تایبه‌تی ئه‌مجاره‌ی گۆڤاری په‌یامی زانایان، چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و رۆشنبیرێكی كورستان بدوێنینو، راو سهرنجو پێشنیار‌و تێبینیه‌كانیان بخه‌ینه روو:
د. حه‌مید باڤی:
بو خورتكرنا چالاكیێن (ئێكه‌تیێ) پێتڤیه پتر گرنگیێ بێته‌دان ب رێكخستن‌و كومبونو كوڕ‌و سمیناران
سه‌ره‌تا به‌رێز د. حه‌مید باڤی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێرانی عیراق به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌و رۆڵی زانایان گوتی: بێگومان (ئێكه‌تیا زانایێن ئایینێ ئیسلامێ ل كوردستانێ) د چه‌ند قوناغان دا بوری یه، وه‌ك هه‌می بزاڤا رێزگارێخوازا ملله‌تی ل كوردستانێ، دهندهك قوناغان دا ده‌رفه‌تا كاری وچالاكیان كێم بوو، ود هنده‌ك جاران دا ژی باشبوو، به‌لێ بگشتێ كار وچالاكیێن (ئێكه‌تیێ) د باشن، ده‌ستخوشیێ ل هه‌مێ هه‌ڤالێن خوشتڤی دكه‌م بو زه‌حمه‌ت وماندی بوونا وان، به‌لێ دڤێت ئه‌م هه‌می پشكداریێ بكه‌ین وكار وبزاڤێن (ئێكه‌تیێ) باشتر ومفادارتر بكه‌ین بو ملله‌تی و وه‌لاتی.
(ئێكه‌تی) ب زور ئه‌ركان رابویه هه‌تا نوكه، لێ پێتڤیه ئه‌م وه‌ك (ئێكه‌تیا زانایان) پتر گرنگیێ بدینه: پێوه‌ندیێن ژ ده‌رڤه ل ناڤ جیهانا ئیسلامێ ودوزا ملله‌تێ كوردستانێ بدروستایێ بگههینینه هه‌میان، وئو زولم وزورداریا ل سه‌ر ملله‌تێ مه بو موسلمانا هه‌میان دیار وئاشكرا بكه‌ین، هه‌روه‌سا پتر خوه ل كێشه وئاریشێن جڤاكی بكینه خودان وچارهسهریێن برێك وپێك بو ببینین، وپتر په‌یاما مینبه‌رێ ومزگهفتێ رێكبێخین كو باشتر خزمه‌تا ئایینی وجڤاكی و وه‌لاتی بكه‌ت، وخوه ل زانایان بكه‌ته خودان وبهڕهڤانیهكا باش ژ وان ومافێن وان بكه‌ت.
بو خورتكرنا چالاكیێن (ئێكه‌تیێ) پێتڤیه پتر گرنگیێ بێته‌دان ب رێكخستن وكومبون وكور وسمیناران، ولایه‌نێن راگه‌هاندنێ بگشتی، وخولێن زانستی وپهیڤخواندنێ، ونویكرنا شێواز وزمانێ (ختابا) ئایینی كو په‌یاما ئیسلامێ ب دروستایی بگه‌هینیت ویا گونجای ژی بیت د گه‌ل نوییاتیا د ژیانێ دا په‌یدا دبیت .
بدیتنا من نوكه ژینگه‌ها كوردستانێ زور یا گونجایه بو زێده‌كرنا چالاكیێن (ئێكه‌تیا زانایان)، ته‌نها ئه‌گه‌ر كوسپهیهك هه‌بیت هه‌ر ئه‌م بخوینه، دڤێت ئه‌م پتر رێزێ ل ئێك ودوو بگرین وخوه پتر رێكبێخین وههڤكاریهكا زور باشتر دگه‌ل ئێك ودوو بكه‌ین، ده‌مێ زانایێن ئایینی ئێكبن ورێزێ ل (ئێكهیتیا زانایان) بگرن، دێ جڤاك وحكومه‌ت ژی هزره‌كا باشتر بو (ئێكه‌تیێ) كه‌ن وپتر پویته‌ی پێ دهن، ودهرفهتا كاری وچالاكیان دێ یا باشتربیت.
بێگومان (ئێكه‌تیا زانایان) شیایه هه‌تا ڕادهیهكێ خزمه‌تا زانایان وموسلمانێن كوردستانێ بكه‌ت لێ ئه‌ڤرو پێتڤیه پتر خزمه‌تا زانایێن ئایینی بێته‌كرن وبهرهڤانیهكا باشتر ژ ماف وبهرژهوهندیێن زانا ومزگهفتی بێته‌كرن، وپتر خوه ل كێشه وگرفتاریێن جڤاكی بكه‌نه خودان، وپتر گرنگیێ بده‌نه (فه‌توایێ) و(په‌یاما مزگه‌فتی) و(خوا‌ندنا ئایینی ل قوتابخانه وپهیمانگههـ وزانكویان) و(نویكرنا شێوازێ گازیا ئیسلامێ) ونه‌هێلانا داب ونهریتێن خراب د ناڤ كومه‌لێ دا...
زور یا گرنگه پشكه‌ك بو ژنان د ناڤ (ئیكه‌تیا زانایان) دا هه‌بیت دا بره‌نگه‌كی باشتر وچێتر و گرنگتر بچنه د ناڤ بابه‌ت وكێشه وئارێشه وداخوازیێن ژنان دا..
ئه‌ز حهزدكهم ئه‌م پتر خزمه‌تا (ئێكه‌تیا زانایان) بكه‌ین ب رێكا به‌لاڤكرنا برایه‌تیێ وڤیانێ وئێكسانیێ د ناڤبه‌را ئه‌ندامێن (ئێكه‌تیێ) دا، ئه‌و زانایێن بو ده‌مه‌كی درێژ خزمه‌تا ئایینی وزانستی ومزگهفتی كری – ل دویف هنده‌ك بیڤهران- د ئاهه‌نگێن هه‌ژی دا رێز لێ بیتهگرتن، وده‌مێ وهغهردكهن پویته ب فاتحا وان بێته‌دان ژ لایێ (ئێكه‌تیێ) و(زانایان)، وبیروهریێن زانایێن بناڤ وده‌نگ بێنه ساخكرن.. وگرنگی ب خواندنێن ئیسلامی وئایینی بێته‌دان د ناڤ قوتابخانه وزانكویان دا، وپێوهندیێن (ئێكه‌تیێ) خورتببن دگه‌ل دام وده‌زگه‌هێن ئیسلامی وئایینی ل جیهانا ئیسلامی ول سه‌رانسه‌ری جیهانێ.
سیروان گه‌ردی
پێویسته تێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان یه‌كێتی زانایان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مهدهنیو رۆژنامه‌نوسان هه‌بێت
دواتر به‌ڕێز سیروان گه‌ردی به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئاسوده بۆ راپرسی‌و په‌ره‌پێدانی سیاسی‌و، وته‌بیژی فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی كوردستان، سه‌باره‌ت به رۆڵی یه‌كێتی زانایان‌و كار‌و چاڵاكیه‌كانی به‌م شێوه‌یه هاته ئاخاوتن‌و گوتی: دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه كاریكی زۆر پیرۆزه كاری زۆر باشیشی كردوه، كه ده‌كرێ بڵێن: گرنگترینیان كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینیه له یه‌ك وێستگه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ناكۆكی له‌سه‌ر جیاوازی بیكردنهوهكانیش هه‌بێت نه‌گاته ئاستی جیاوازی سونهتو فه‌رزه‌كان، بێگومان له دوای دوا كۆنگره‌ی یه‌كێتی زانایان، گۆڕانێكی گرنگ له كار‌و چاڵاكی‌و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان هاتوه‌و، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵساوه، به تایبه‌ت له ده‌ركردنی به‌یاننامه و بینینی رۆڵی به‌چاو له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌و، رای من وایه: ده‌بێت له ئاینده‌دا یه‌كێتی زانایان رۆڵی زیاتر ببینن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری زیاتری مامۆستایانی ئاینی، به‌تایبه‌ت كه گرنگه یه‌كێتی زانایان له هه‌وڵی ئه‌وه دابێت خولی زیاتر بۆ مامۆستایانی ئایینی بكاته‌وه‌و، كۆبونه‌وه‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان یه‌كێتی زانایان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مهدهنیو رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سپێیس نه‌كه‌وێته نێوانیان، گه‌ر سپێسی فكریش كه‌وته نێوانیان به‌ڵام نه‌بێته هۆی ناشیرینكردنی یه‌كتر له تی ڤیه‌كان.
سه‌لام كه‌ریم سیدان
دوای كۆنگره‌ی ساڵی 2009 یه‌كێتی زانایان بۆته ده‌زگایێكی چاڵاكی پڕ وزه
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز سه‌لام كه‌ریم سیدان، راوێژكار‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: یه‌كێتی زانایان توانیویه‌تی كار و چاڵاكیه‌كی بێوێنه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو من پێموایه موعجیزه‌ی ئه‌نجامداوه، چونكه له ماوه‌یه‌كی كه‌مداو، به‌تایبه‌ت له دوای كۆنگره‌ی ساڵی 2009 بۆته ده‌زگایێكی چاڵاكی پڕ وزه، رادیۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، سایتێكی تایبه‌ت بهكارایی لێهاتووییه‌وه كارپێدهكاتو،
جگه له ده‌ركردنی گۆڤار‌و، حزوری ئاماده‌بوونیان له خول و سیمینار و سه‌ردانه‌كان، كه ئه‌مانه هه‌موویان كاری باشن و ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌ین‌و، له تموحی هه‌موو لایه‌كمان دا هه‌یه كه یه‌كێتی زانایان بتوانێ كارا تربێت، به تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان، بێگومانیش هه‌تا زیاتر خاوه‌ن بروانامه‌كان بێنه نێو ریزی یه‌كێتی زانایان‌و، به ئاره‌زووی خۆیان بخزێننه ناو كاری شه‌رعی و ئیختصاص وه‌رگرتن له جۆره‌ها كاری پێویست گرفته‌كان كه‌متر ده‌بن، بۆ نمونه كاتی هاتوه هه‌ندێك له زانایان له بواری توندوتیژیو پێكه‌وه‌ژیان و ژینگه‌و كاربكه‌ن.
به‌گشتی هه‌نگاوی باش هه‌ن به‌ڵام ماویه‌تی، بۆ نمونه: یه‌كێتی زانایانی خاوه‌نی داهاتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بوو، تا هه‌یبه‌تێكی تر‌و زیاتری هه‌بوایه.
حه‌سیب ئه‌دیب:
پێویسته یه‌كێتی زانایان له چالاكیه حكومی‌و شارستانیه‌كان به‌ژدار بێت
پاشان به‌ڕێز حه‌سیب ئه‌دیب عه‌بدی نوسه‌ر و رۆشنبیر‌و، ئه‌ندامی سه‌ندیكای روژنامه‌نووسانی كوردستان، له ئه‌ڵمانیا گوتی: یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، كار‌و چاڵاكیه‌كانی وا پیرۆز‌و سه‌ركه‌وتووانه‌یه كه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی من بتوانم به‌رامبه‌ری بیر‌و رای خۆم ده‌رببرم، به‌ڕاستی ئێستا وجودی هه‌یه‌و ده‌ست و په‌نجه‌ی دیاره، رۆڵی له‌به‌ر چاوه، كه گرنگترینیان كۆكردنه‌وه‌و یه‌ك دهنگردنی زانایانی ئایینی‌و وتاربێژانی كوردستانه،
بۆیه پێموایه كه ده‌بێ ئیهتیمامێكی تایبه‌ت به یه‌كێتی زانایان بدرێت‌و، هاوبه‌ش بێت له هه‌موو كار‌و چاڵاكیه حكومی‌و شارهستانیهكانو، به‌شداری‌و ئاماده‌ییان هه‌بێ، له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی زانایان بێجگه له گهیاندنو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئایینیه‌كان، له گوڕه‌پانی خه‌بات وه‌ك رابردوو پارێزه‌ری سهقامگیریو ئه‌من و ئاسایش‌و پێشكه‌وتنی كوردستان بن، به تایبه‌ت كه مامۆستایانی ئایینی جێگای رێز‌و ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی موسوڵمان و به شه‌ڕه‌فی كوردستانن و جێگه‌ی خوشهویستین، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و، هیوادارم گرنگی زیاتر به یه‌كێتی زانایانی كوردستان بدرێت، له هه‌ر شوێن‌و هه‌ر كارێك بۆ وه‌رگرتن و زه‌نگینتر كردنی كاره‌كان له هه‌ر دانیشتنێكو سمینارێك و چاوپێكه‌وتنێك، نوێنه‌رانی ئه‌م یه‌كێتیه پیرۆزه به‌شدار بن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی:
ده‌كرا له‌پرۆسه‌ی رۆشنبیركردنو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌دای وتارخوێنان كاری زیاتری بكردایه
دواتر به‌ڕێز مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری پێشكه‌وتو له‌وه‌زاره‌تی ئهوقافو، راگه‌یاندنكارو شاره‌زا له‌بواری پێكه‌وه‌ژیان، به‌م شێوه‌یه هاته ئاخاوتن‌و گوتی: سه‌ره‌تا پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، كاروچاڵاكی یه‌كێتی زانایان وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك پێشهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانكاری سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا بووه، كه كوردستانی خۆشمان به‌شێك له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی گهشتوهتێ، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌كار و چاڵاكیه‌كاندا كه‌موكوڕی هه‌بوبێت ئه‌وا كاریگه‌ریه ئیجابیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌دڵنیاییه‌وه لهكهموكوڕیهكان زیاتر بووه،
یه‌كێتی زانایان له‌و ساڵه‌ی رابردودا ناچار بووه خۆی له‌زۆر پرسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئابوریش بدات، كه ره‌نگه كاری ئه‌م رێكخراوه‌ش نه‌بوبێت و هه‌ندێ جاریش خراپ له‌سه‌ری كه‌وتبێت، به‌ڵام ده‌توانم شایه‌تی ئه‌وه بده‌م كه له‌م ساڵه‌ی رابردودا یه‌كێتی زانایان ئه‌ركێكی قوڕسی له‌سه‌ر شان بووه‌و، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌داتی كاركردنی زۆر كه‌می له‌به‌رده‌ستتدا بووه‌و، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ئه‌دای خراپی ئه‌و ده‌زگا پهڕلهمانیو حكومیانهوه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندی ته‌واوكاریان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان هه‌یه، من نازانم توانای مادی و دارایی یه‌كێتی زانایان له‌چ ئاستێكدایه‌و چه‌نده، به‌ڵام ده‌كرا له‌پرۆسه‌ی رۆشنبیركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌دای وتارخوێنو موفتیه شه‌رعیه‌كاندا كاری زیاتری بكردایه و، ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕبكردایهتهوه كه ده‌بوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پڕی بكاته‌وه،
هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو توانا شه‌رعی و ئیداریه‌كانی زانایانی ئیسلامی كوردستان له‌روی گه‌یاندنی ئامۆژگاری و وه‌عزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و نیشتمانیه‌وه سودی لێوه‌رنه‌گیراوه و، ده‌كرا ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌زانایانی ئیسلامی كارامه و ئه‌كادیمی بخرانایه‌ته ژێر چه‌تری خزمه‌ته‌كانی یه‌كێتی زانایان، ده‌بێ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش بگرم كه وه‌ك هاوكارێكی یه‌كێتی زانایان و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و جێگره‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌به‌شی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌وێ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌م دوباره بكه‌مه‌وه كه كاركردنتان له‌بواری ئیرشاد‌و ده‌عوه‌ی ئیسلامی هه‌ندێ جار له‌سه‌ر حسابی كه‌مینه ئاینیه‌كانی دیكه بووه‌و، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ندێ لهرۆشنبیراندا تێڕوانینی جیاجیا دروست بێت و، واببینن كه مامۆستایانی ئاینی‌و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌به‌ره‌یه‌كی كۆمه‌ڵگایه به‌رامبه‌ر به‌ره‌یه‌كی دیكه، له‌كاتێكدا زانایانی ئاینی هه‌میشه له‌یه‌ك به‌ره‌دا بوون كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی به‌جیاوازی ئاین و ره‌گه‌زه‌كانه‌وه تێدا بووه.
ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە