دیمانه: مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی
له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه یه‌كێتی زانایان به شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ كاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست ئامانجه‌كانی دابێت‌و بتوانێ خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و زانایانی ئایینی‌و كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی بكات.
تا ئێستا ئه‌و یه‌كێتیه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گرنگه‌و، بگره هه‌نگاوی زۆر‌و گرنگیشی ناوه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و ده‌زگا رێكخراوه‌ییه‌ی، كه پێی ده‌گوترێ (یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان)، كه تاكه رێكخراوه نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان دهكاتو به‌و په‌ڕی ههوڵو كۆششه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی رابردووی ئه‌و رێكخراوه بكه‌ین، ئه‌وه به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه بوژانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنێك له‌ناو زانایان درست بكات، به‌هه‌مان شێوه له‌و قوناغه‌ی ئێستاشیدا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك له ئاست هه‌رسێ لایه‌نی ئایینپهروهریو نهتهوهپهروهریو پیشه‌یی خۆیدا كه‌مته‌ر خه‌م نهبێو، وه‌ك هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی دیفاع له مافی زانایانی ئایینی بكات.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ندێ پرس‌و بابه‌تی مهعنیو وڵامی هه‌ندێ له‌و پرسانه‌ی له‌ناو زانایان‌و ده‌ره‌وه‌ی زانایان دروست بوونه، به پێویستمان زانی چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بكه‌ین‌و له‌و راپۆرته بیخه‌ینه به‌رده‌می ئێوه‌ی خوێنه‌ره‌وه:
+ سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بپرسم په‌یامی به‌رێزتان به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان چیه‌و خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئێستای ئه‌و یه‌كێتیه چۆنه؟
به‌ر له‌هه‌ر شتێك به بۆنه‌ی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان پڕ به دڵ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌كه‌م‌و هیوام وایه ئه‌و یاده ببێته هانده‌رێك بۆ زیاتر هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی یه‌كێتی زانایان‌و خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی.
دیاره یه‌كێـتی زانایان له ساڵی 1970 له گه‌ڵاڵه، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه زانایه‌كی دڵسۆز‌و به پاڵپشتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو ئامانجگه‌لێك دامه‌زرا، وای كرد ببێته هه‌وێنی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زانایان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ له شێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی وزه‌و توانای زانایان له ته‌واوی كوردستان كۆبكرێته‌وه‌و له خزمه‌تی گشتی‌و له پێناو بره‌ودان به هه‌ستی ئاینپهروهریو نیشتمانپه‌روه‌ری خه‌رج بكرێته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه به درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری به مامۆستایانی ئایینی‌و مزگهوتو تهدریسو حوجره‌و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بزاڤی رۆشنبیری له‌و هه‌رێمه كردووه، هه‌میشه‌ش وه‌ك داكۆكیكارێكی دڵسۆز بۆ خاك‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردی موسڵمان.
تا ئێستا به نووسراوی فه‌رمی پێنج جار داوای پێدانی ده‌رماڵه‌و زه‌ویمان كردووه كه‌چی حكومه‌ت وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه
ئێستاش ئه‌و رێكخراوه به هاوكاری‌و پشتیوانی سه‌رجه‌م زانایان له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه‌و به‌هه‌مان نه‌فه‌سی جاران، ئامانجیه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره به موسڵمانان‌و خاك‌و وڵات‌و به‌تایبه‌تیش زانایانی ئایینی بكات، كه له‌و بواره‌شه‌وه هه‌نگاوی زۆری ناوه، هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌و یه‌كێتیه بۆ ئه‌وه‌یه، كه چۆن بتوانێ زۆرترین خزمه‌ت به زانایان‌و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان‌و كاری رێكخراوه‌یی‌و دروست كردنی پهیوهندیو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی بۆ كوردستان‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پیلان‌و هێرشو ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێ كیانی كوردی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌و ئاڵۆز ببه‌ن.
داوامان وایه بڕوانامه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی هه‌ڵگری ماسته‌رو دكتۆرانو پیشه‌ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی ده‌كه‌ن به خزمه‌تی زانكۆیی بۆیان هه‌ژمار بكرێت
+ له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه تا چه‌ند توانیوتانه ئامانجه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه بێننه دی؟
_ بێگومان له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌رفراوان بوونی مه‌ودای كاروچالاكی، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌و توانای خۆی هه‌نگاوی ناوه‌و له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناوی دامه‌زراوه كار ده‌كات.
ئێمه له یه‌كێتی زانایان به هاوكاری ستافی ئێستا‌و مامۆستایانی ئایینی توانیومانه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووین، كه زۆرترین خزمه‌ت به مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین‌و به ههوڵو كۆششێكی زۆره‌وه بایه‌خ به كێشه‌و گرفته‌كانی زانایان بده‌ین، زۆرێك له ئامانجه‌كانمان هێناوه‌ته دیو هێشتاش زۆری ماوه، چونكه كاری رێكخراوه‌یی‌و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه پیرۆزه كۆتایی نایێتو ده‌بێ به‌رده‌وام كاری له پێناو ئه‌نجام بدرێت.
ئێمه به نه‌فه‌سێكی درێژ‌و سینگ فراوانی زۆره‌وه ده‌مانه‌وێ خزه‌مه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام نه خزمه‌ته‌كان له‌ئاست تموحی ئێمه‌ن بۆ مامۆستایانی ئایینی، نه هه‌ندێ شتیش له‌توانای ئێمه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامیان بده‌ین.
+ ده‌كرێ بزانین ئه‌و كارانه‌ی كردووتانه یان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناوتانه چین؟
_ به‌ڵی بۆ نا، ئێمه وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی به‌رده‌وام چالاكیمان هه‌بووه، به‌رده‌وامیش له ئاست ئه‌و ئه‌ركی پێمان سپێردراوه له‌سه‌ر خه‌ت بووین‌و تا ئێستاش خزمه‌تی زۆرمان كردووه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك باسم كرد هێشتا هه‌نگاوه‌كان له ئاست تموحی ئێمه نین، چونكه به‌لای ئێمه زانایانی ئایینی كاریگه‌رترین توێژی ناو كۆمهڵگهنو شیاوی هه‌موو خزمه‌تێكن، ناشكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌راوێز بخرێن.
جاری وا هه‌یه موعاره‌زه كێشه‌مان بۆ دروست دهكاتو هیچ حیساب بۆ پێشنیاره‌كانمان ناكات
له رووی راگه‌یاندنه‌وه یه‌كێتی زانایان توانیویه‌تی په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی زانایان ئێستا خاوه‌نی سایتێكی تایبه‌ت بهخۆیهتیو ده‌توانم بڵێم بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له‌ناو سایته كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ پرسه ئایینی‌و شه‌رعیه‌كان‌و گه‌یاندنی په‌یامی زانایان‌و فه‌تواو بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و به‌هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی شتی لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها رادیۆیه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه، كه په‌خشه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به تهواوهتیو به‌شێكی هه‌ردوو پارێزگای دهۆكو سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و له به‌رنامه‌ماندایه له ئاینده‌یه‌كی نزیك بیكهیهكی رادیۆیه‌كی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان.
له دوای كۆنگره‌وه به به‌رده‌وامی گۆڤارێكی ئایینی رۆشنبیریمان ده‌ركردووه‌و به هه‌ردوو به‌شی كوردی‌و عهرهبیو، كه وه‌ك زمانحاڵی ئه‌و یه‌كێتیه بۆته پردێكی باشی بڵاكردنه‌وه‌ی وزه‌و په‌یامی زانایان‌و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام كار بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆشنبیری زانایان‌و به‌ره‌و پێش بردنی مێژووی پڕ شكۆیان كار ده‌كات.
توانیومانه تا ئێستا 18 پهرتوكو لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره جیا جیاكانه‌وه به چاپ بگه‌یه‌نین، كه به تیراژ‌و قه‌باره‌ی جۆراوجۆره‌وه‌و به بێ به‌رامبه‌ر بڵاومان كردونه‌ته‌وه.
مامۆستایانی ئایینی لایه‌نێكی گرنگی كۆمهڵگهنو هێزێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین
زیندوكردنهوی بۆنه‌و یاده ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ركردن‌و نوسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌دان پۆستهرو لافیته‌و نامیلكه‌ی تایبه‌ت به بۆنه‌و یادهكانهوه.
به‌رده‌وام خولی رۆشنبیری‌و راهێنانو دیالۆگمان كردۆته‌وه، كه زۆربه‌یان خۆیان له كۆڕ‌و سیمیناری گرنگ‌و ههستیارو په‌یوه‌ست به واقعی ئێستاوه ده‌بیننه‌وه‌و بونه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵی زانایانی ئایینی.
له رووی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، وه‌ك یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی زۆر‌و باشمان دروست كردووه، له سه‌ر ئاستی عیراق په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و باشمان له‌گه‌ڵ برایانی وه‌قفی سووننه له عیراق‌و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگاو ناوهندو سه‌نته‌ری په‌یوه‌ست‌و له‌ناو ههرێمو خواری عیراق په‌یه‌ندی باشمان درست كردووه.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش توانیومانه له‌گه‌ڵ وڵاتی میسڕو مه‌شیخه‌ی ئهزههرو لوبنان‌و ئیران‌و ئوردهنو چه‌ندین ناوه‌ندی ئه‌كادیمی‌و زانستی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین.
توانیومان له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌وه بواری سه‌فه‌رو گه‌شتی زانستی‌و خولی رۆشنبیری له وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ زانایانی ئایینی بڕه‌خسێنین، بۆ نمونه گه‌شێك بۆ وڵاتی ئێران به‌مه‌به‌ستی دیالۆگ‌و دروست كردنی پهیوهندیو وه‌رگرتنی ئه‌زمون كه 30 مامۆستای ئایینی به‌ژدار بوون، گه‌شێك بۆ وڵاتی توركیا، كردنه‌وه‌ی خولێكی رۆشنبیری یه‌ك مانگه بۆ 30 زانای ئایینی له وڵاتی میسڕ، كه مانگی 5ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا، وه ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ خولی دووه‌م كه ئه‌ویشیان 30 مامۆستای ئایینیه‌و به‌و نزیكانه ده‌چن.
له لایه‌كی تره‌وه توانیومانه كۆمه‌كی زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین‌و له كاتی پێویست ئاوه‌ڕیان لێ بدینه‌وه.
ده‌زگاكانی راگهیاندنو تیڤیه‌كان وه‌ك پێویست هاوكار نین
+ په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ حكومهتو لایه‌نه‌كان چۆنه‌و تا چه‌ند به پیر داواكانتانهوه دێن؟
_ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ئاستێكی باش دان له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی ههرێمو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به دهستهڵاتو ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه گله‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه، كه هه‌ندێ جار حكومه‌ت پێشنیاره‌كانمان په‌راوێز دهخاتو به هه‌ند وه‌ریان ناگرێت، گازنده‌مان زۆره له حكومه‌ت له‌سه‌ر دابین نه‌كردنی ده‌رماڵه بۆ زانایانی ئایینی، كه تا ئێستا 5 جار به نووسراوی فهرمیو له‌رێی دیدار‌و چاوپێكهوتنیشهوه داوامان كردوه بۆ باشتر كردنی بژێوی ژیان مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكرێ‌و ئه‌وانه‌ی زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه زه‌ویان پێ بدرێت، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و حكومه‌ت پشت گوێی خستووه، چونكه كه‌مترین مووچه له كوردستان مووچه‌ی زانایانی ئاینیه، زانایانی ئاینی هیچیان له خه‌ڵكی دی كه‌متر نیه، بۆ ده‌رماڵه‌یان بۆ زیاد ناكرێت، هیوادارین چیتر حكومه‌ت له ئاست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێ ده‌نگ نه‌بێت..
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باشه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌وان وه‌ك پێویست هاوكار نین له‌گه‌ڵمان، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌نوێنن، كه ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
له‌گه‌ڵ رێكخراو و سه‌نته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه‌و له كاتی پێویست‌و پرسه پهیوهستهكانهوه هاوكارن له‌گه‌ڵمان.
پێویسته حكومه‌ت ئه‌وه بزانێ كه په‌راوێز كردنی مامۆستایانی ئایینی په‌راوێزخستنی به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه
ده‌زگاكانی راگهیاندنو تیڤیه‌كان به‌داخه‌وه پێم باشه لێره‌وه ئه‌و گله‌ییان لێ بكه‌م، كه وه‌ك پێویست هاوكار نین‌و به شێوه‌یه‌كی گشتیش كه‌مته‌ر بۆنه‌و یاده ئایینیه‌كان ده‌گوازنه‌وه، كه پێویست وایه ئه‌وان له‌به‌ر هه‌ستی دیندارانه‌ی موسڵمانانی كوردستان حیساب بۆ ئه‌و لایه‌نه بكهنو بایه‌خ به پرسه دینیه‌كان بده‌ن.
له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه‌و كۆبونه‌وه‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی باشمان هه‌یه، زۆرجار هه‌ردوولا دهستهڵاتو ئۆپۆزسیۆن گوێیان لێ راگرتووینو داخوازی ئێمه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه كه جاری وا هه‌یه موعاره‌زه كێشه‌مان بۆ دروست دهكاتو هیچ حیساب بۆ پێشنیار‌و پرۆژه‌كانمان ناكات‌و، جاری واش هه‌یه هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵات كێشه‌یان بۆ دروست كردووین‌و به پیر داخوازی ئێمه‌وه نه‌هاتوون.
+ مامۆستایانی ئایینی به‌شێكی گرنگن له ناو كۆمه‌ڵگه بۆ ده‌بێ حكومه‌ت پشت گوێیان بخات؟
_ راسته مامۆستایانی ئایینی خه‌مخۆری دین‌و وڵاتن، هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ كاریگه‌رترین توێژ له‌ناو كۆمه‌ڵگه مامۆساتایانی ئایینین، بۆیه‌ش ده‌بێ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جهماوهرینو زۆرینه‌ی خه‌ڵك كاریگه‌ره به رێنمایی‌و ئامۆژگاری‌و قسه‌كانی مامۆستایانی ئایینی‌و زۆرترین پشتگیری جه‌ماوه‌ریش له‌پشت مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌یه.
مامۆستایانی ئایینی وه‌نه‌بێ ته‌نها خه‌می خۆیان خواردبێ، به‌ڵكو هه‌میشه لایه‌نێكی به‌هێز بوونه له دروست كردنی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بنه‌بڕكردنی كێشه‌و ئاریشه‌كان، ته‌نانه‌ت لایه‌نێكی هاوكارن له دابین كردنی ئهمنو ئاسایشی وڵات‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له پاراستنی ده‌سكه‌وت نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سته رهوشهكانو تیرۆر‌و تیرۆرستان.
ئاخر به‌لای منیشه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه هه‌ندێ جار حكومه‌ت زانایان په‌راوێز دهخاتو داواكاریه‌كانیان پشت گوێ ده‌خات.
زانایانی ئایینی مه‌سه‌له‌ی سوكایه‌تی كردن به پیرۆزییه‌كان به زه‌نگێكی مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئهمنو ئاسایشی كوردستان
ناكرێ حكومه‌ت به شێوه‌ی سۆز‌و له‌به‌ر ئهمو ئه‌و كاریگه‌رترین توێژ له‌ناو كۆمه‌ڵگه په‌راوێز بخات، چونكه ئه‌وه به خاڵێكی سه‌لبی دادهندرێتو ناكرێت حیساب بۆ مێژوو ئێستا زانایانی ئایینی نه‌كرێت.
بۆیه من خوازیارم حكومه‌ت هه‌میشه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت، كه مامۆستایانی ئایینی لایه‌نێكی گرنگی كۆمهڵگهنو هێزێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین، په‌راوێز كردنی مامۆستایانی ئایینی په‌راوێزخستنی به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
+ زۆرجار زانایانی ئایینی ئیحراج ده‌كرێن به‌هۆی بێ رێزی هه‌ندێ رۆژنامه‌و گۆڤار به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و موسڵمان بۆ ئه‌و پرسه چ ده‌ڵێن؟
_ راسته، به‌داخه‌وه مه‌سه‌له‌ی سوكایه‌تی كردن به پیرۆزیه‌كان، هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن هه‌ندێ كهسو رۆژنامه‌و گۆڤار بڵاوده‌كرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئه‌وه بكه‌ن، كه كوردستان زۆرینه موسڵمانه‌و پێویستی به راگرتنی شعوری دینداری خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌و سوكایه‌تی نوانده جێگه‌ی نیگه‌رانی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینیه، چونكه زانایانی ئایینی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه به زه‌نگی مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئهمنو ئارامی كوردستان‌و لایه‌نه دینداریه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه، بۆیه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان رێگه ناده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به ئیسلام‌و پیرۆزیه‌كان بكرێت‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوامان وایه یاسای پاراستنی پیرۆزیه‌كان په‌سند بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سوكایه‌تیه‌كان بگیرێ‌و نارامی له‌ناو خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه‌ی كوردستان دروست نه‌بێ.
+ به‌رنامه‌ی كاری داهاتووتان چی ده‌بێت؟
_ به‌رنامه‌مان هه‌وڵدانه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی یه‌كێتی زانایان‌و باشتر كردنی وهزعو ژیانی مامۆسایانی ئایینی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌یه‌كی واقعی‌و كرده‌یی خزمه‌تی زانایانی به‌قه‌دری ئایینی له‌و هه‌رێمه بكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی نێوان زانایان په‌یوه‌ندیه‌كی باش‌و تهندروستو له‌بار بێت، بۆ خزمه‌ت كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و كیانی نهتهوهییو گه‌یشتن به ماف‌و دروست كردنی رۆحی ئایینپهروهریو نهتهوهپهروهریو په‌روه‌رده‌كردنی تاكی كورد له‌سه‌ر ئه‌و هزره.
مامۆستایانی ئایینی خه‌مخۆری دین‌و وڵاتن‌و لایه‌نێكی هاوكارن له دابین كردنی ئهمنو ئاسایشی وڵات
به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌جێگه‌یانی ئه‌و ئامانجانه ده‌ده‌ین، كه یه‌كێتی زانایان له پێناوی دروست بووه‌و له كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر داوه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراو ده‌باته پێشه‌وه‌و به هه‌نگاوی تازه‌و ده‌سكه‌وتی مه‌عریفی زیانایان سوودمه‌ند ده‌كات.
هه‌وڵی به‌رفراوان كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌دین، له‌گه‌ڵ حكومهتو لایه‌نه پهیوهندارهكانو وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و رێكخراو و سه‌نته‌ره جیهانیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ردوو هه‌ستی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ره‌وه بناسێنین.
خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین له وه‌ده‌نگ هات له‌سه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی كه رووبه‌ڕووی گرفت‌و كێشه بێته‌وه، یاخود غه‌دری لێ بكرێ، چونكه ئه‌و رێكخراوه بۆ داكۆكی كردنی مافی زانایان‌و دیفاع كردن لێیان هاتۆته كایه‌وه، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین، كه به هه‌ستێكی جوان‌و میانڕهوانهوه په‌یامی پیرۆزی ئیسلام په‌ره پێ بده‌ین.
له هه‌وڵی به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ زیاتركردنی موچه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و باشتر كردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتهكانیانو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی درێژه‌دان به خوێندن‌و دابین كردنی زه‌ماله بۆیان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا ده‌كه‌ین، بڕوانامه‌ی ئه‌و زانا ئایینیه به‌ڕێزانه‌ی هه‌ڵگری ماسته‌رو دكتۆرانو پیشه‌ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی ده‌كه‌ن، به خزمه‌تی زانكۆیی بۆیان هه‌ژمار بكرێت، چونكه ئه‌وه مافی خۆیانه‌و پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ئه‌و حیسابه بۆ زانایانی ئایینی بكات‌و خه‌مێك له‌و مه‌سه‌له‌یه بخوات.
هه‌ندێ جار حكومه‌ت پێشنیاره‌كانمان په‌راوێز ده‌خات
+ دوا په‌یامی به‌رێزتان به‌و بۆنه‌وه چیه؟
_ پیرۆزبای له‌سه‌رجه‌م زانایان ده‌كه‌م‌و دهستخۆشانهش له‌سه‌رجه‌م لقه‌كان‌و ستافی ناوچه‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و هاوكاری‌و پشتیوانیه‌ی هه‌یانه، هیوادارم زانایانی به‌رێزمان هاوكاری زیاتر‌و هه‌ماهه‌نكی جددیتر پیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هێزو بازوی هه‌موو لایه‌ك كاری رێكخراوه‌یی ئه‌و یه‌كێتیه‌و، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رز راگرتنی سهروهریو ته‌قدیری مه‌لای كورد‌و مێژووه پاكهكهیان وه‌ك خۆی رابگرین.
خوازیارم ئه‌و ساڵیاده ده‌روازه‌یه‌كی نوێتر له به‌رده‌م هه‌موو لایه‌كمان بكاته‌وه‌و، بتوانین به‌و په‌ڕی دڵسۆزی‌و به گیانێكی له‌خۆ بوردیهوه، په‌ره به زانیاری تازه‌و بههێزبكردنی لایه‌نی زانستی‌و بواری رۆشنبیری ئایینی‌و ئاراسته‌یه‌كی جوانتری وتاری هه‌ینی‌و به یه‌كه‌وه بوون‌و گیانی هاوكاری بكه‌ینه به‌رنامه‌ی كارمانو، به تهرحو پێشنیاری جوان‌و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاوی زیاتر بنێین.
ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە