یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ده‌زگائاینیه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/09/2012 : 13:44:11
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی لقی سۆران

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 24/9/2012 شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌ یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌كارگێڕانی لقه‌كه‌مان، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد.

ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی لقه‌كه‌مان، لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان  به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا انس محمد شریف به‌رپرسی لقی دهۆكی زانایان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لاخرایه‌ به‌رباس و هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی چاڵاكی ئاینی و، ره‌وشی ژیان وگوزه‌رانی زانایان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌، پاشان شانده‌كه‌ به‌شداری كرد له‌ مه‌راسیمێكی ئاینی كه‌ لقی دهۆكی زانایان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی 42 مین سالیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان سازكردبوو.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یداو له‌شاری دهۆك شانده‌كه‌ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی دهۆكی كردو، له‌لایه‌ن سمیان عبدالخالق به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی دهۆك به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونشییه‌وه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌وقافی دهۆك شانده‌كه‌ پیرۆزبایی خۆیانی گه‌یانده‌ به‌رێزیان، ئه‌وانیش سوپاسگوزاری خۆیان به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی شادنه‌كه‌ راگه‌یاندو، هیوای خواست ئه‌وجۆره‌ سه‌ردانانه‌ زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ، چونكه‌ نزیكی زانایانی كوردستان وهه‌ماهه‌نگی ده‌زگائاینیه‌كان ده‌بێته‌ مایه‌ی زیاتر خزمه‌تكردن به‌بواری ئاینی وزانایان له‌كوردستان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پێشده‌خات.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌رپرسی لقه‌كه‌مان وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌ك له‌نێوان سه‌رجه‌م زانایان و ده‌زگائاینیه‌كانی كوردستان بۆ به‌ڕێزیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ڕونیشیان كرده‌وه‌ كه‌یه‌كێك له‌ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان، پته‌و كردن وبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانایانی سۆران و ده‌ڤه‌ری بادینان بووه‌. له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شدا، شانده‌كه‌ له‌گوندی بریفكان ته‌كیه‌و مه‌زارگه‌ی شێخانی بریفكانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.