یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
مامۆستا مەلا حەمدی سەلەفی كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/10/2012 : 21:47:11
قه‌باره‌ی فۆنت

ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 4/10/2012 مامۆستا مەلا حەمدی سەلەفی دوای ماوەیەك تووشبوونی بە نەخۆشی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.

شایانی باسە مامۆستا مەلا حەمدی سەلەفی زانایەكی ئایینی شارەزا بوو، هەروەك كەسێكی ناسراویش بوو لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی ولاتانی عەرەبی، لە رووی نووسینەوە چەندین كتێبی داناوە‌و، ماوەیەك گۆڤارێكی تایبەتی هەبوو، هەروەك چەندین بابەت‌و توێژینەوە‌و لێكۆڵینەوەی هەیە. لە رووی سیاسیشەوە كەسێكی كوردپەروەر‌و نیشتیمانپەروەر بوو، لە شۆڕشی ئەیلول یەكێك لە پێشمەرگە ماندوونەناس‌و كۆڵنەدەرەكان بوو. هەروەها خاوەنی پەرتوكخانەیەكی گەورەش بوو، كە لە شاری سەرسەنگ دادەنیشت. لە رووی كاری زانایانیشەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (ئەنجومەنی ناوەندی) یەكێتی زانایان بوو.

بەم بۆنەوەی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان بە رازیبوون بە قەدەری خوا پرسە‌و سەرەخۆشی لە خۆیان‌و خانەوادەكە‌و دۆستانی مامۆستا دەكەن‌و، خوای گەورە بیخاتە بەهەشتی بەرینی خۆیی‌و، سەبووری خانەوادەكەشی بدات.

هەر بۆ هەمان مەبەست لقی دهۆكی یەكێتی زانایان برسووكەیەكیان ناردووە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

كه‌سایه‌تیا ( ملا حمدى عبدالمجید سه‌له‌فى ) چو به‌ردلوڤانیا خودێ

قال تعالى (مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا) الأحزاب - 23-

 بخه‌م كوڤانه‌كا پر مه‌زن ڤه‌ ئه‌ڤروكه‌ ل ئیڤارا روژا پێنج شه‌مبى رێكه‌فتى 4/10/2012 خه‌به‌رێ مرنا ماموستایێ زانا ( ملا حمدی عبدالمجید سه‌له‌فى ) قوتابیێ( الامام الالباني )گه‌هشته‌مه‌ ئه‌م بناڤێ لقی دهوكێ یێ ئێكه‌تیا زانایین ئایینێ ئیسلامێ پرسه‌و سه‌ره‌خوشیێن خو ئاراسته‌ى بنامالا خودێ ژێ رازى دكه‌ین دخازین ژخودایی مه‌زن جهی ره‌حمه‌تى به‌هشتا به‌رێن بیت و صه‌برو هه‌دارێ بده‌ته‌ مه‌هه‌میان 
راگه‌هاندنا لقێ دهوك زانایان

 

تێبینی: سبەی هەینی یەكەم رۆژی پرسەكەیەتی‌و، پرسەكەشی لە سەرسەنگ دادەندرێت.