راگه‌یاندنی لقی سۆران
دوێنێ 13/10/2012 شه‌ممه به‌رێز مه‌لاعه‌بدولڵا مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له سیمینارێكی كراوه‌دا كه سه‌نته‌ری زانایان بۆچالاكی ئاینی ،له‌هۆلی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بونی به‌رپرسی سه‌نته‌ربه‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو،هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی وژماره‌یه‌ك له وتاربێژانی سنوره‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌مادده‌كانی ناوپرۆژه‌كه‌و تاوتوێ كردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌وبابه‌ته‌كانی سازی كردبوو.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوای هه‌لوه‌سته كردن له‌سه‌ر یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خاله باش وپۆزه‌تیڤه‌كانی ناوپرۆژه‌كه‌و روونكردنه‌وه‌یان بۆئاماده‌بوان وهه‌روه‌هاهه‌لسه‌نگاندنی قۆناغی ئێستای ره‌وشی ئاینی له‌هه‌رێمی كوردستان ،راگه‌یاندكه‌وا بوونی یاسایه‌كی له‌وجۆره زه‌روره‌تێكی ئاینیه بۆ پاراستن ورێگه گرتن له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ده‌یاه‌نه‌وێ به‌ناوی ئازادی و ڕاده‌ربرین سوكایه‌تی به‌پیرۆزیه‌كانی ئاین ده‌كه‌ن، بۆیه به‌پێویستی زانی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی وخه‌لكی كوردستان به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك پالپشتی له سه‌رخستنی پرۆژه یاساكه بكه‌ن.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ئه‌وپرۆژه یاسایه جگه له‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی ئاینه‌كان ده‌پارێزێت ده‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێزیش بۆپێكه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م ئاین وئاینزاكام له‌كوردستان ورێگرتن له‌ته‌جاوزكردن له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌رو عه‌قیده‌ی یه‌كتر كه‌ئه‌وه‌ش بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه كه رۆحی ئاشتی وپێكه‌و ژیان و هه‌لكردنی ئاینه‌كانی به‌یه‌كه‌وه كردۆته خالی مه‌نهه‌جی كاركردنی له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
دوای كۆتايی هاتنی قسه‌كانی به‌رێزیان ده‌رگای گفتوگۆ بۆئاماده‌بوان والا كرا‌و به‌كۆمه‌لێك سه‌رنج وتێبینیه‌وه سمیناره‌كه كۆتای هات.