تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه یاسای به‌خشینی نازناوی زانستی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر ودكتۆرا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچووێندرا.
هه‌روه‌ها سارمه‌می رایگه‌یاند: به‌ریز سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان به بریاری ژماره 20 كه له 7/10/2012 ده‌رچووه، یاسای به‌خشینی نازناوی زانستی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر ودكتۆرا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان - عیراق ی په‌سه‌ندكرد، كه پێشتر له دانیشتنی ئاسایی ژمار ه 3 ی رۆژی 17/ 9/ 2012 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرابوو. ئه‌مرۆش وێنه‌یه‌كی نووسراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان كه ژمار ه707 ی له‌سه‌ر ه گه‌یشته‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌ره‌لانی كوردستان.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی یاساكه‌ش راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونی كرده‌وه كه یاساكه له پێنج مادده پێكهاتووه، به‌پێی برگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایانه، له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خزمه‌ت ده‌كات، مافی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
له‌برگه‌ی دووه‌م هاتووه: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایانه، كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كات، مافی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌روه‌ها له مادده‌ی دووه‌م دا هاتووه: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به به‌خشینی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌ربكات. به‌پێی مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م (یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستیان پێ ده‌درێت به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.
شایانی باسە ئەم یاسایە ئەو مامۆستا ئایینیانەش دەگرێتەوە، كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر‌و دكتۆران‌و، هەر لەسەر میلاكی مزگەوتەكانیش بەردەوام دەبن.
بۆ ئەم مەبەستە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەمیان دەكات‌و، پێی وایە هەنگاوێكی باش بوو بۆ ئەوەی كەسانی بە توانا لە ریزی مزگەوتەكان هەر بەردەوام بن.
هەروەها گووتی: ئێمە هەوڵی باشمان لەم كارەدا هەبوو، بە دڵنیاییەوە لە هەموو كارەكانی دیكەی پەیوەست بە مامۆستایانی ئایینی هەر بەردەوام دەبین.