راگه‌یاندن:
به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنیان به‌چه‌ندین بابه‌تی گرنگ وهه‌ستیار، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌دكتۆر به‌شیر خلیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان و، وقاسم رسول به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر و كرمانج عزت قایمقامی سۆران وبه‌رپرس ونوێنه‌رانی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ودام وده‌زگاكانی سنوره‌كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران خولێكی رۆشنبیری بۆ(80)مامۆستای ئایینی سنوره‌كه‌ی كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌بوو.
سه‌ره‌تا دوای خوێندنه‌وه چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له وته‌یێكیدا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران باسی له‌گرنگی كردنه‌وه‌ی خوله‌كرد‌و، به‌هه‌نگاوێكی گرنگی دانا بۆبه‌ره‌و‌پێشبردنی ئاستی زانستی رۆشنبیری مامۆستایانی ئایینی هه‌روه‌ك راگه‌یاند له‌میانه‌ی خوله‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت ولێكۆلینه‌وه پێویست به‌بواری ئایینی ومێژووی وسیاسی‌و پێشكه‌ش ده‌كرێن.
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وقایمقامی سۆران وته پێشكه‌ش كران كه‌به‌گرنگییه‌وه خوله‌كه‌یان هه‌لسه‌نگاند.
شایانی باسه: وابریاره خوله‌كه ماوه‌ی (3)رۆژبخاێنێ كه چواره‌مین خوله له‌ماوه‌ی رابردوودا كرا‌بێته‌وه‌و، تیایدا چه‌ندین بابه‌ت ولێكۆلینه‌وه‌له‌لایه‌ن پسۆران وشاره‌زایانی بواری ئایینی ومامۆستایانی زانكۆپێشكه‌ش ده‌كرێن.