راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
له زنجیره‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له ماوه‌ی رابردوودا، سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 17/10/2012 شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و مامۆستا مه‌لا عوسمان و، مامۆستا مه‌لا صابر و، مامۆستا مه‌لا یونس و، مامۆستا مه‌لا عبدالله كارگێرانی لق سه‌ردانی به‌رێز رزگار حسن ناصر قایمقامی شه‌قڵاوه‌یان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن قایمقامی شه‌قڵاوه پێشوازیان لێكرا، ئمه‌و هاوكات له‌سه‌ر داوای شانده‌كه به‌رێزیان به‌ڵێنیدا به دابینكردنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ باره‌گای لق.
له لایه‌كی تر‌و، سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه 22\10\2012 شاندێكی باڵای لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا سلێمان گه‌ره‌وه‌یی لێپرسراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه، ده‌ڤه‌ری ناحیه‌ی باسرمه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا له ناحیه‌ی باسرمه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (جبار شێخ احمد تاراوه‌یی و پیرداود رسول باویانی باوكی م.یونس)یان كرد، كه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆش كه‌وتبون، پاشان هه‌ر له دریژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ردو گوندی باشوره‌ی سه‌رو و خرواتانیان كرد، به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنان و پیرۆزباییكردن له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا پشتیوان بالیسانی و، مامۆستا مه‌لا زبێر گه‌ره‌وه‌یی كه به‌رێزییان وه‌ك پێشنوێژ‌و وتارخوێنی تازه‌ی گونده‌كانی باشوره‌و خرواتان ده‌ست به كاربوون.
هه‌روه‌ها سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 23\10\2012به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه به هه‌ماهه‌نگی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای هه‌ولێر، سیمینارێكی رۆشنبیری به مه‌به‌ستی پێشخستنی گوتاری هه‌ینی له هۆلی ئه‌حمه‌د رۆژبه‌یانی سازدا.
ئه‌مه‌و سیمیناره‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌رێز حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه به ناوی خۆی و لقی شه‌قلاوه‌ی یه كێتی زانایان ئاماده‌بوانی به‌خێر هێناو، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و رۆڵه ئیجابیه‌ی كه زانایان به شێوه‌یه‌كی گشتی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌یگێرن، ئینجا ده‌رگای واڵاكرد به‌ڕووی پێشكه‌شكاری بابه‌ته‌كان.
شایه‌نی باسه: له ماوه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی سمیناره‌كه‌دا، رێزدار مامۆستا مه‌لا عبدالله سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له چه‌ند ته‌وه‌رێك تیشكی خسته سه‌ر هونه‌ری گوتاربێژی، دواتریش‌و دوای نیوه‌رۆ به‌رێز دكتۆر مادح به‌رزێوه‌یی بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به پرسی پابه‌ندبوون به هه‌رچوار مه‌زهه‌بی ئیسلامی.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گوتاربێژه‌كانی ده‌ڤه‌ر پشكدار بون له سیمیناره‌كه ومایه‌ی خۆشحالی ئاماده‌بوان بو.
هه‌ر هه‌مان رۆژ، ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و كارگێڕانی لق و به‌ر پرسی ناوچه‌كان و به‌رپرسی رێكخراوی هیران كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی له باره‌گای لق له شه‌قڵاوه ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و ده‌سپێكی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، ئینجا مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق سه‌ره‌تا پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزی له ئه‌ندام وكارگێران و سه‌رجه‌م زانایان و گه‌لی كوردی موسلمان كرد، پاشان له چه‌ند خالێكدا ریبَنمایی و نووسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خسته‌ڕوو، پاشان داواكرا له زانایان كه‌وا یه‌كریزی زانایان و موسلمانان بپارێزن و، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێ ته‌وه‌ری ناكۆك.
دواتریش لقه‌كه‌مان پێشوازیكرد له شاندێكی باڵای لقی 24ی سه‌فینی پ.د.ك كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق كاك مقداد علی وشاندێكی یاوه‌ری، ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دام‌و ده‌زگا حزبی وحكومیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و پاراستنی كه‌شی برایه‌تی و ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان.