دوای ئەوەی شاندی مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی كوردستانەوە، بە سەرپەرشتی مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان گەیشتنە قاهیرەی پایتەختی میسر، ئەمڕۆ خولەكە كرایەوە.
ئەم خولە سێیەمین خوولە یەكێتی زانایان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەزهەری شەریف دەیكاتەوە، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەزهەر لە بواری زانستی ئایینیو بڵاوكردنەوەی وەسەتیەتو فیكری دوور لە تووندڕۆییو، بڵاوكردنەوەی رۆحی پڕ لە تەساموحی ئیسلام، كە ژمارەی بەشداربووان 30 كەسە.
شایانی باسە وێڕای ئەوەی كەسایەتییە دیارەكانی ئەزهەر وانەكان دەڵێنەوە، هەروەها چەند كەسێكی دیكەی شارەزاش بەشداری خولەكان دەكەن، وەك دكتۆر محەمەد رەئفەت عوسمان ئەندامی مەجمەعی توێژینەوەی ئیسلامیو، ئەندامی مەجمەعی فیقهی لە مەكەو، دكتۆر محمد مهنی مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەزهەرو، دكتۆر قبصی زەلت مامۆستای تەفسیر لە كۆلێژی بنەماكانی ئایین لە تەنتاو، دكتۆر محمد نجیب عەوەزین، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی باڵای كاروباری ئیسلامی.