به پێی بڕیارێكی وه‌زیری ئه‌وقافی كۆماری میسری عه‌ره‌بی، كه له‌به‌ر زۆری شوێن و خانووی تایبه‌ت به وتار‌و وخوتبه له‌و وڵاته ده‌ریكردووه: ده‌بێ ته‌نها له مزگه‌وت مه‌راسیمی نوێژ‌و وتاری هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت ونابێت له شوێنی دیكه‌ی جگه له مزگه‌وت وتار بدرێت.
شێخ دكتۆر ته‌لعه‌ت عه‌فیفی بریكاری وه‌زیر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرایكرد: ئێستا له میسر زیاتر 110 هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه و" ناكرێ شوێنی دیكه جگه له مزگه‌وت بۆ وتاری هه‌ینی ته‌رخان بكرێت" به تایبه‌ت كه ژماره‌ی وتاربێژانی رێگه پێدراویش كه‌من.
ناوبراو زیاتر رایگه‌یاند: هه‌ر له درێژه‌ی بڕیاره‌كه هاتووه" كه له حاله‌تی بچووكی مزگه‌وته‌كان بڵندگۆ له كاتی وتاردان نابێ كاربكات و" ته‌نها بۆ كاتی بانگ و قامه‌ته" چونكه هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كان زۆر له‌یه‌ك نزیكن ونوێژخوێنان لێیان ده‌شێوێ.
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: به پێی فه‌رمانی وه‌زیر" شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی وڵات وتاربێژی زمانزانی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و" تاكو جگه له زمانی عه‌ره‌بی به زمانی بیانیش خوتبه بخوێننه‌وه.
شایانی باسه: بڕیاروایه كه له‌م نزیكانه پێشبڕكێیه‌كی فراوان بۆ مزگه‌وته گه‌وره‌كانی وڵات به‌ڕێوه‌بچێت و" له‌م رێگه‌یه‌وه وتاربێژانی مزگه‌وته‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.